8/9/2021 04:42 PM

زیانەکانی نەخواردنی سەوزەوات

سەوزەوات یەکێک لەو خۆراکانەیە کە سوودێکی یەکجار زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ئەم بابەتە هەر لە کۆنەوە جێی سەرنجی مرۆڤ بووە، بەڵام بەم حاڵەوە لە سیستمی خۆراکی زۆربەماندا جێگەی ئەم مادە خۆراکییە بەسوودە بەتاڵە. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لە زیانەکانی نەخواردنی سەوزە ئاشنا دەبین.

ماندوویەتیی بەردەوام: کەمبوونی فۆلات هۆکارە بۆ ماندوویەتی و کەم‌خوێنی. سەوزەواتەکان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ دابینکردنی ئەم ڤیتامینە. ماندوویەتی بەردەوام هەندێک جار نیشانەی کەم‌خەویە بەڵام هەندێک جاریش نەخواردنی سەوزەوات دەتوانێ هۆکاری ئەم کێشەیە بێت.

ماوەی نەخۆشییەکان درێژ دەبنەوە
: ئەگەر جەستە بە رادەی پێویست ڤیتامین و مەوادی خۆراکی بەسوودی پێنەگات، رێژەی ئەو رادیکاڵە ئازادانەی لەدژی ڤایرۆسەکان چالاکی دەکەن کەم دەبنەوە. کەوابوو هەوڵ بدەن هەمیشە سەرچاوەیەکی باش بۆ دابینکردنی ڤیتامین C لە سیستمی خۆراکەکەتاندا هەبێت. سەوزەواتەکان باشترین سەرچاوەی جۆرەکانی ڤیتامینن.

بیرگەی مێشک لاواز دەبێت: فەرامۆشی بۆ هەمووان و لە هەر تەمەنێکدا روو دەدات بەڵام ئەگەر خێرایی لەناوچوونی زانیارییەکانی ناو مێشکتان زۆرە، بە ئەگەری زۆر مەوادی خۆراکی بە رادەی پێویست لە جەستەدا بوونیان نییە. گێزەر، برۆکلی و تەماتە سەرچاوەیەکی باشن بۆ ئەم مەوادە بەسوودە کە مێشک بەهێز دەکەن.

دڵەڕاوکێ: سترێس و دڵەڕاوکێ بەشێکە لە ژیانی ئێمە بەڵام هەندێک جار پێوەندی بە جەستەمانەوە هەیە. ورووژانی جەستە دەتوانێ رێگە بۆ سترێس خۆش بکات، بۆ رێگری کردن لەم کێشەیە خواردنی سەوزەوات زۆر بەسوودە چونکە بەرگیری لە ورووژانی جەستە دەکات.

ئێشی ماسولکە: ئەو میوە و سەوزەواتانەی دەوڵەمەندن بە پوتاسیۆم دەتوانن رێگری لە ئێشی ماسولکەکان بکەن؛ بەتایبەت ئەگەر وەرزش دەکەن و لە وەرزی هاویندا زیاتر لە دەرەوەی ماڵن، مۆزێک ٤٢٢ میلی‌گرام پوتاسیۆمی هەیە.

 

سەرچاوە: Namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved