8/9/2021 04:44 PM

ئەم ژەمە خواردنە بخۆن بۆ ئەوەی کوڕتان ببێت!

بۆ ئەوەی مناڵ کوڕ بێت شێوازی جۆراوجۆر هەیە و یەکێک لەو شێوازانە کە توێژەران پاش ئەنجامدانی کۆمەڵێک توێژینەوە بۆیان دەرکەتووە، ژەمە خوارنێکی گرنگە کە دەبێ لەبەرچاوی بگرن.
رەنگە لاتان شتێکی سادە بێت بەڵام زۆر راستە. پسپۆڕانی ئەم توێژینەوەیە دەڵێن لەدوای سەلماندنی کاریگەریی رۆڵی خواردنی نانی بەیانی بۆ ئەوەی مناڵەکە کوڕ بێت دەکرێ بزانین بۆچی لە کۆمەڵگاکانی ئەمڕۆدا ئاماری لەدایکبوونی کوڕان رووی لە کەمەی کردووە. ئەم توێژەرانە دەڵێن کاریگەریی خواردنی نانی بەیانی لەسەر ئەوەی کە مناڵەکەت کوڕ بێت ٥١٪ـە. لەم سەردەمەدا کەمبوونەوی گرنگیی خواردنی نانی بەیانی لەنێوان ژناندا بەهۆی کار و پیشەی دەرەوەوە و ئەریک و بەرپرسایەتیی ماڵەوە پێوەندیی راستەوخۆی بە دابەزینی رێژەی لەدایکبوونی مناڵی کوڕەوە هەیە، دەرئەنجامەکانی ئەم توێژینەوانە لە گۆڤاری journal Biodemography And Social Biology بڵاو بووەتەوە.
خواردنی نانی بەیانی جگە لەو سوودانەی کە زۆر جار لە بابەتەکانی پێشوودا ئاماژەی پێکراوە، ئەگەری پێکهاتنی کورپەلەی کوڕ زیاد دەکات، کەوابوو ئەگەر حەزتان لە مناڵی کوڕە هەوڵ بدەن نانی بەیانی بە رێک و پێکی و لەکاتی خۆیدا بخۆن.

 

سەرچاوە: Namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved