9/9/2021 04:53 PM

ئەگەر شتێک چووە ناو گوێچکەمانەوە چی بکەین؟

گیر خواردنی شتێکی دەرەکی لە گوێچکەدا دەبێتە هۆی ئێش و کۆمەڵێک کێشە لە بیستندا. ئەم کێشەیە لەلایەن کەسێکی گەورەساڵەوە بە ئاسانی هەستی پێدەکرێت بەڵام لەوانەیە مناڵان هەستی پێ نەکەن. لەدرێژەدا چەندین رێکار دەخەینە روو بۆ ئەوەی بتوانن لەم کێشەیە دەرباز بن.

1-خۆتان لە بردنە ژووری هەر چەشنە ئامرازێک بۆ نموونە قامکی دەست، کلیل یان پاککەرەوەی گوێچکە بۆ ناوەوەی بپارێزن. چونکە بەم کارە پاڵ بەو شتەوە دەنێنن بۆ ژوورەوە و دواتر هێنانە دەرەکەی ئەستەم دەبێت.
2-ئەگەر توانیتان بە زووترین کات ئەو شتە لە گوێتان بهێننە دەرەوە. ئەگەر بە چاو ئەبیندرێت هەوڵ بدەن بە ئارامی گۆشەیەکی بگرن و بە بەکارهێنانی ئامرازێکی وەکوو مووکێش دەریبهێنن.
3-هێزی راکێشەری زەوی بەکار بێنن و ئەو لایەی گوێچکەتان کە شتەکەی تێدایە بەرەو زەوی خوار بکەنەوە بۆ ئەوەی شتەکە بەهۆی هێزی راکێشەری زەوییەوە بێتە دەرەوە.
4-زەیتی تایبەت بە مێرووەکان بەکار بێنن. ئەگەر ئەو شتەی لە گوێتاندا گیری خواردووە جۆرێک مێرووە، سەری خۆتان بە جۆرێک بنووشتێننەوە کە ئەو گوێیەی وا مێرووەکە تێدایە رووی لە سەرەوە بێت. هەندێک زەیتی کانگەیی بۆ نموونە زەیتی زەیتوون یان رۆنی مناڵ بکەنە ناو گوێچکەتانەوە. ئەم رۆنە دەبێ گەرم بێت بەڵام نابێ گەرمییەکەی زۆر بێت. ئەم رۆنە بۆ گوێچکە مناڵ بەکار مەهێنن چونکە لەوانەیە زیانی پێ بگەیەنێت.
5-گوێچکەتان بشۆنەوە. شۆردنەوەی گوێچکە بە ئاو زۆر جار دەتوانێ ئەو شتەی کەوا گیری خواردووە بێنێتە دەرەوە.
6- ئەگەر ئەو رێکارانە وڵامدەر نەبوون بە خێرایی سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved