9/9/2021 04:55 PM

فڵچەلێدانی ددان ئەم سودانەی هەیە

فڵەچەلێدان جگە لەو سودانەی بە تەندروستیی دەم و ددانی دەگەیێنێت، کاریگەریی ئەرێنیشی لەسەر تەندروستیی گشتیی جەستە هەیە. لەدرێژەدا ئاماژە بە بەشێک لەم سودانە دەکەین.

پارێزگاری لە سیەکان
: بەپێی توێژینەوەکان تەندروستیی دەم و ددان پەیوەندیەکی نزیکی لەگەڵ تەندروستیی سیەکان هەیە. بە فڵچەلێدانی ددان دەکرێ مەترسیی گوازرانەوەی هەوکردنەکان لە دەمەوە بۆ سیەکان لە کاتی هەناسەداندا کەم بکەینەوە.

بەرگیری لە ئەلزایمێر: لەنێوان نەخۆشییەکانی پووک و لەناوچوونی عەقڵ، بەتایبەت ئەلزایمێر پەیوەندییەکی نزیک هەیە. فلچەلێدانی ددان هۆکارە بۆ بەهێزبوونی بیرگە چونکە توێژینەوەیەک کە لەسەر 6000 کەس ئەنجام درا دەریخستووە ئەو بەکتریانەی بەهۆی هەوکردنی پووکەوە بەرهەم دێن دەگوازرێنەوە بۆ مێشک و ئەوەش رێگە خۆش دەکات بۆ تێکچوونی کارکردەکانی مێشک و بیرگە.

کۆنتڕۆڵ کردنی شەکری خوێن: پەیوەندییەک لەنێوان پابەند نەبوون بە رێکارەکانی تەندروستیی دەم و ددان و نەخۆشیی شەکرە بوونی هەیە. ئەو بەکتریانەی لە دەمدا هەن دەتوانن کارامەیی ئانسۆلین لە خوێندا کەم بکەنەوە و ئەمەش هۆکارە بۆ تێکچوونی کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن و تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو.

کۆنتڕۆڵ کردنی فشاری خوێن: بەپێی توێژینەوەکان لەنێوان پاراستنی تەندروستیی دەم و ددان لەگەڵ فشاری خوێن پەیوەندییەکی نزیک هەیە. ئەو کەسانی بەردەوام فڵچە لە ددانیان دەدەن کەمتر تووشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و کێشەکانی پەیوەندیدار بە فشاری خوێن دەبن.

کەمکردنەوەی تێچووەکانی ژیان
: تێچووەکانی پزیشکیی ددان یەکجار زۆرن. کەوابوو بە پاراستنی تەندروستیی دەم و ددان رووبەڕووی ئەم خەرجیانە نابنەوە. فڵچەلێدانی ددان ئاسانترین رێگایە بۆ پاراستنی تەندروستیی ئەم بەشە گرنگەی جەستە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved