11/9/2021 05:13 PM

چەند خووی خراپ لەکاتی خواردندا

خواردن بەشێک لە ژیانی رۆژانەی هەر مرۆڤێکە و بەگشتی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژیانی هەیە. تەندروستیی خواردن تەنها ناگەڕێتەوە سەر جۆری خۆراک و ئەو مەوادەی لە ناو پێکهاتەی ئەم خۆراکانەدا هەن، بەڵکوو شێواز و چۆنەیەتی خواردنیش لەسەر تەندروسیی خواردن شوێندانەرە.

لەکاتی خواردندا قسە مەکەن: ئەگەر لەکاتی خواردندا بەردەوام قسە بکەین، ئەو خۆراکە بە باشی هەرس نابێت و لەئاکامدا کواڵیتی چەوری، شەکر و مەوادی دیکەی ناو خۆراکەکە دادەبەزێت. کاتێک دەممان بۆ قسە کردن دەکەینەوە هەوا دەڕواتە ناو دەممان و ئەم هەوایە رێگری لە هەرسی خۆراک دەکات.

لەکاتی خواردندا بەپاوە مەوەستن: دانیشتن باشترین حاڵەتە بۆ نان خواردن و رێگە بە جەستە دەدات خۆراکەکان بەباشی هەرس بکات. دروست دانەنیشتن کێشەی گەورە بۆ سیستمی هەرسی دروست دەکات بۆ نموونە قەڵەوی.

لە پشت مێزی کارەکەتان نان مەخۆن: زۆر کەس لە پشت مێزی کارەکەی ژەمە خواردنەکانی دەخوات. هەر بۆیە بە هیچ جۆرێک ناتوانێ لەسەر پرۆسەی خواردنەکەی چڕ بێتەوە و ئەوەش زیانی لێدەکەوێتەوە.

خواردنی میوە لە نێوان ژەمە خواردنەکاندا: خواردنی میوە لەم کاتانەدا کارێکی باش نییە چونکە هاوسەنگیی پرۆسەی وەرگرتنی مەوادی خۆراکی و کاربۆهیدرات لەلایەن جەستەوە دەشێوێنێت.

نەجاوینی خۆراک: هەموومان وابووە خواردنەکان بەبێ ئەوەی بیجاوین هەڵیلووشین. زۆر جار دەگوترێت 32 جار خۆراکی ناو دەمتان بجاون. کاتێک خۆراکەکە بەباشی دەجاوین ورد دەبێت و ئەمەش ئاسانکاری بۆ سیستمی هەرس دەکات.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved