11/9/2021 05:15 PM

بۆ دەبێ شەوانە گڵۆپی ژووری خەوەکەمان بکوژێنینەوە؟

لەوانەیە هەندێک جار گڵۆپی ژوورەکەتان نەکوژاندبێتەوە و خەویشتان لێ کەوتبێت و بیرتان لەوە نەکردبێتەوە کە تیشکی گڵۆپ لە کاتی خەودا زیانی هەیە. لەدرێژەدا ئاماژە بە بەشێک لەو زیانانە دەکەین.

تێکچوونی سیستمی زاوزێ: توێژینەوەکان دەریانخستووە بەرکەوتن لەگەڵ تیشکی دەسکرد لەکاتی شەودا، مەترسیی نەزۆکبوون زیاد دەکات. ئەم تاقیکارییە لەسەر کۆمەڵێک مشک ئەنجام دراوە. ئەو مشکانەی شەوانە لە بەر تیشکی گڵۆپدا دەخەوتن بەنیسبەت ئەو مشکانەی لە تاریکاییدا دەخەوتن، ئەگەری نەزۆکبوونیان زیاتر بوو.

نەخۆشییەکانی دڵ: تیشک لە کاتی شەودا جگە لەوەی رێژەی هۆرمۆنی مێلاتۆنین کەم دەکاتەوە، هۆکارە بۆ فشاری خوێنیش. ئەگەر شەوانە لەبەرامبەر تیشکێکی بەهێزدا بخەون، بەرهەمهاتنی مێلاتۆنین لە جەستەدا سەرکوت دەبێت و لە ئاکامدا فشاری خوێن بەرز دەبێتەوە و ئەم بەرزی و نزمییە دەتوانێ رێگە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ خۆش بکات.

بەرزبوونەوەی کێش: بەرکەوتن لەگەڵ تیشکی دەسکرد لە کاتی شەودا، هۆکاری دابەزینی میتابۆلیزمە و ئەوەش تێکچوونی سووڕی خەو و قەڵەوی لێدەکەوێتەوە.

تێکچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنی: هەڵبوونی یەک گڵۆپیش دەتوانێ هاوسەنگیی هۆرمۆنی تێک بدات. ئەو تیشکەی مۆبایل، تەلەفیزیۆن یان کۆمپیتەر دروستی دەکەن ئاستی مێلاتۆنین دادەبەزێنێت. کاتێک مێلاتۆنین سەرکوت دەبێت، هۆرمۆنەکانی دیکەش بۆ نموونە هۆرمۆنی دژەپیری کەمتر بەرهەم دێت.

خەمۆکی: بەپێی توێژینەوەیەک تێکچوونی سووڕی خەو و ریتمی شەوورۆژی مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی زیاد دەکات. تیشکی سوور لەوانەیە مەترسی کەمتر بێت چونکە شەپۆلی سوور کەمتر مرۆڤ ئازار دەدات.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved