خانمان به‌رده‌وام به‌دوای دڵنیابووندا ده‌گه‌ڕێن له‌باره‌ی خۆشه‌ویستی مێرده‌كانیانه‌وه.. كاتێك له مێرده‌كانیان ده‌پرسن ئایا خۆشیانده‌وێن؟ یان خانمان ئه‌وه ده‌پرسن مێرده‌كانیان خۆشه‌ویستیان چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌رده‌بڕن؟ لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه دوودڵی دروستبووه له‌نێوان خۆشه‌ویستی ژن و مێرد دا، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك ئه‌و ژنانه‌ی دوودڵن له خۆشه‌ویستی مێرده‌كانیان باوه‌ڕیان به‌خۆیان نییه، ئه‌وه‌ش زه‌ره‌رمه‌نده له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریدا. له‌كاتی ده‌ربڕینی دوودڵی له‌باره‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه، خانمان ده‌ڵێن كه زۆر له‌وه ده‌ترسن مێرده‌كانیان خۆشه‌ویستیان وه‌ك جاران نه‌مابێت، بۆیه به‌رده‌وام ئه‌و پرسیارانه له‌مێرده‌كانیان ده‌پرسن، هه‌روه‌ها خانمان ده‌ڵێن كه له‌وه‌ش به‌ئاگان مێرده‌كانیان به‌و پرسیارانه هه‌راسان ده‌بن. له‌ڕووی سایكۆلۆجییه‌وه پزیشكان پێیانوایه كه هۆكاری دوودڵی له‌خۆشه‌ویستیدا په‌یوه‌ندی به‌ترسه‌وه هه‌یه، واتا خانمان ده‌ترسن مێرده‌كانیان بهجێیانبهێڵن، ره‌نگه له‌ڕابردووی ژیانی ئه‌و كه‌سه‌دا جیابوونه‌وه‌یه‌ك دروستبووبێت له‌نێوان دایك و باوكی‌دا، لێره‌دا ئه‌و كه‌سه به‌هه‌موو توانای خۆی هه‌وڵده‌دات دڵی مێرده‌كه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕابگرێت تا ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌جێیبهێڵێت، ئه‌وه‌ش دوودڵی دروستده‌كات له‌باره‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure