12/9/2021 05:48 PM

ئەگەر تووشی بێخەوی بوویت ئەم بابەتە بخوێنەوە

بێخەوی بەگشتی پرۆسەیەکی کورتخایەنە واتە لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا جار و بار خەوەکەتان تێک دەدات. ئەم جۆرە بێخەوییە دەرئەنجامی فشارە دەروونییەکانە و لەگەڵ لەناوچوونی ئەم فشارانە بێخەویەکەش چارەسەر دەبێت. بەڵام بێخەویی درێژخایەن کێشەیەکی جیدیە. ئەم حاڵەتە زیاتر لە سێ مانگ بەردەوام دەبێت و هەر بۆیە هەندێک جار بۆ چارەسەرکردنەکەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند خاڵ دەکەین کە دەتوانێ بەشێوەی سروشتی کێشەکانی خەو تا رادەیەکی زۆر چارەسەر بکات.
 
پاراستنی تەندروستیی خەو
: هەموو شەوێک لە کاتێکی دیاریکراودا بخەون و بەیانیانیش لەکاتێکی دیاریکراویشدا لە خەو هەستن. شەوانە خۆتان لە خواردنی کافەئین بپارێزن و هەوڵ بدەن بەکارهێنانی مۆبایل و تەلەفیزیۆن و شتی لەم چەشنە کەم بکەنەوە.

وەرزش: بەپێی توێژینەوەکان وەرزشکردن هۆکارە بۆ رێکخستنی هۆرمۆنەکان و کەمبوونەوەی فشارە دەروونییەکان و ئەم دوو خاڵەش بۆ هەبوونی خەوێکی باش پێویستن. کەوابوو شەوانە یان بەیانیان وەرزشێکی سووک ئەنجام بدەن بۆ نموونە پیاسەکردن.

خواردنی مێلاتۆنین
: مێلاتۆنین هۆرمۆنێکە کە کاتژمێری بایۆلۆجیکی جەستە رێک دەخات. ئەم هۆرمۆنە بەشێوەی خۆراکی لە دەرمانخانەکان دەست دەکەوێت و بۆ لەناوبردنی ئاسەواری بێخەوی زۆر بەسوودە.

هەوڵ بدەن مێشکتان کۆنتڕۆڵ بکەن
: یەکێک لە هۆکارەکانی بێخەوی ئاڵۆزی و نائارامیی مێشکە. گوێ گرتن لە پارچە مۆزیکێک یان خوێندنەوەی کتێبێک دەتوانێ ئاڵۆزییەکانی مێشک کەم بکاتەوە و رێگە بۆ خەوتنێکی باشتر خۆش بکات.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ امەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved