12/9/2021 05:50 PM

باشترین خۆراکەکان بۆ پیاوان

پیاوان بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمبوونی ڤیتامینەکان و پاراستنی تەندروستیی جەستەیان دەبێ رادەی بەکارهێنانی هەندێک لە خۆراکە بەسوود و پێویستەکان زیاد بکەن. جگە لە سیستمی خۆراک، هەندێ خووخدەی تایبەت بە خواردن هەیە کە پیاوان دەبێ لەبەرچاوی بگرن. بەپێی گوتەکانی ناوەندی دڵ لە ئەمریکا ئەو پیانەی نانی بەیانی دەخۆن بەنیسبەت ئەو پیاوانەی نایخۆن، ٢٧٪ کەمتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن. لەدرێژەدا بەشێک لەو خۆراکە بەسوودانە دەخەینە روو.

بادەم: سەلەنیۆم مادەیەکی دەگمەنی کانگەییە کە رۆڵیکی گرنگی لە تەندروستیی هۆرمۆنە پیاوانەکاندا هەیە. کەمبوونی ئەم مادەیە ئەگەری نەزۆکیی لە پیاواندا زیاد دەکات. بادەم یەکێک لە سەرچاوە باشەکانە بۆ ئەم مادەیە.

قاوە: ئەو پیاوانەی هەموو رۆژێک ١٧٠-٨٥ میلی‌گرام کافەئین وەردەگرن، ٤٢٪ کەمتر تووشی ئاڵۆزیەکانی ئەندامی زاوزوێ دەبن. کافەئین پرۆسەی گەیاندنی خوێن بە ئەندامی زاوزێی پیاوانە زیاد دەکات.

سپیناخ: ئەم گیایە دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم کە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ورووژانی دەمارەکان و هەروەها سووڕی خوێن لە ئەندامی زاوزێدا زیاد دەکات. سپیناخ پڕاوپڕە لە فۆلات کە توانای زاوزێی پیاوان لە تەمەنی سەرەوەدا زیاد دەکات.

شووتی: شووتی یەکێک لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی L-سیترۆلینە (ئاسید ئامینیەک کە تەندروستیی ئەندامی پیاوانە دەپارێزێت). ئەم ئاسید ئامینیە کاتێک دێتە ناو جەستەوە دەبێت بە L-ئارژێنین و بە ورووژاندنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نیتریک ئاسید، سووڕی خوێن لە ئەندامی زاوزێدا زیاد دەکات.

پەتاتە: پەتاتە سەرچاوەیەکی باشە بۆ پوتاسیۆم. ئەم مادە خۆراکیە سووڕی خوێن خێراتر دەکات و گەیاندنی خوێن بە ئەندامەکانی جەستە خێراتر روو دەدات و هەروەها غازاتی سک کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved