به‌وپێیه‌ی خانمان به‌رده‌وام هه‌وڵی جوانكردنی پێستیان ده‌ده‌ن، هه‌ربۆیه چه‌ندین رێگا تاقیده‌كه‌نه‌وه، یه‌كێك له رێگاكانیش به‌كارهێنانی جۆره‌كانی زه‌یته، به‌ڵام تائێستا له كوردستان زه‌یتی پرته‌قاڵ كه‌متر به‌كارهێنراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌گه‌ر خانمان سوودو گرنگی زه‌یتی پرته‌قاڵ بۆ پێستی ده‌موچاویان بزانن، ئه‌وا په‌له ده‌كه‌ن له به‌كارهێنانیدا. له سایتی سیدتی بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تێیدا سوودو گرنگی زه‌یتی پرته‌قاڵ بۆ پێستی ده‌موچاوی خانمان روونكراوه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌دا پزیشكانی پێست چه‌ندین سوودی گرنگی زه‌یتی پرته‌قاڵیان ئاماژه پێكردووه، ئه‌وانیش: -پێست نوێ ده‌كاته‌وه و دره‌وشاوه‌ی ده‌كات. -پێست شێ‌دار ده‌كات و له وشكبوونه‌وه ده‌یپارێزێت، هه‌روه‌ها دژه چرچولۆچییه. -پێست پاكده‌كاته‌وه له‌و خاڵه ره‌شانه‌ی تێیدا دروستده‌بێت و نه‌رمی ده‌كاته‌وه. -به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین له پێستدا به‌رزده‌كاته‌وه و له زیانه‌كانی خۆر ده‌یپارێزێت و بڕی پێویست ئۆكسجین به پێست ده‌به‌خشێت. -دژه هه‌وكردنه‌و چاره‌سه‌ری خوران و سوربوونه‌وه‌ی پێسته. -چاره‌سه‌ری زیبكه ده‌كات. شێوازی به‌كارهێنانی: زه‌یته‌كه به یه‌كسانی به‌سه‌ر به‌شه‌كانی ده‌موچاوتدا بڵاوبكه‌ره‌وه‌و دواتر به هێواشی و به‌سه‌ری په‌نجه مه‌ساج بۆ ده‌موچاوت بكه‌و ماوه‌ی نیو كاتژمێر و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك رۆژانه به‌رده‌وامبه. یان رۆژانه ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه بخه‌سه‌ر پارچه‌یه‌كی كه‌تان و بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له‌سه‌ر پێستت دایبنێ و پاشان ده‌موچاوت به ئاوی شیله‌تێن بشۆ. هه‌روه‌ها ده‌شتوانیت چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی پرته‌قاڵ بكه‌یته ناو سوراحیه‌ك ئاو و به‌یانیان ده‌موچاوتی پێ بشۆیت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure