13/9/2021 04:14 PM

بۆ دەبێ بەیانیان زوو لە خەو هەستین؟

ئەو کەسانەی بەیانیان زوو هەڵدەستن ئەم خووخدەیە بە نهێنیی سەرکەوتنەکەیان دەزانن. جگە لەوە هەر لە کۆنەوە لەسەر بەیانی زوو هەستان جەخت کراوەتەوە و زۆر شتی لەسەر گوتراوە و نووسراوە. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودە تەندرستییەکان ئەم خووخدەیە دەخەینە روو.

کاتێکی زیاترت هەیە: کاتێک بەیانی زوو هەڵدەستیت کاتێکی زیاترت هەیە بۆ ئەنجامدانی ئیش و کارەکانت. ئەو کەسانەی درەنگ هەڵدەستن هەمیشە بەپەلەن و بە سترێسەوە کارەکانیان رادەپەڕێنن. بەیانی زوو هەستان ئەو هەلەت بۆ دەڕەخسێنێت بەیانیان پیاسەیەکیش بکەیت.

خواردنی نانی بەیانی. لەسەر خواردنی ئەم ژەمە خۆراک زۆر بابەت و وتاری زانستی نووسراوە و لە کۆنیشەوە باسی گرنگیی خواردنی نانی بەیانی کراوە. بەیانی زوو هەستان ئەو دەرفەتەت پێ ئەدات کە بە ئارامی ئەم ژەمە خۆراکە بخۆیت و لە سوودەکانی بەهرەمەند بیت.

سیستمی خەوەکەت باشتر دەکات: ئەوە قسەیەکی بێ‌بنەمایە کە ئەگەر لەکاتی ماندووبووندا زیاتر بخەویت کەیفسازتر دەبیت. خەوتنی لەڕادەبەدەر ماندوویەتی و نائارامی لێدەکەوێتەوە. دواتر ئەو کەسانەی لە کاتێکی دیاریکراودا دەخەون و هەڵددەستن کەمتر تووشی کێشەی جەستەیی و دەروونی دەبن.

هاوسەنگیی کێشی جەستە: لە بابەتەکانی پێشوودا باسمان لەوە کرد یەکێک لە زیانەکانی شەو نەخەوتن زیادبوونی کێشی جەستە و قەڵەوییە. بەم جۆرە ئەو کەسانەی زوو هەڵدەستن دیارە شەوانە زووتر دەخەون  و رووبەڕووی ئەم کێشەیە نابنەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved