وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رێكاری نوێی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌رده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ماسك به‌ستن بۆ ستافی كارگێڕی و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ناچاری ده‌بێت. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رێكارێكی نوێی خۆپارێزی بڵاوكرده‌وه كه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، كه‌ركوك - به‌شی خوێندنی كوردی) كردووه‌و داوا ده‌كات وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن. بڕیاره خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌و رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش به ئامانجی رێگریكردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا. له خاڵێكی رێكاره‌كاندا هاتووه، ماسك به‌ستن بۆ ستافی كارگێڕی و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییان له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ناچارییه‌و له حاڵه‌تی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ده‌سه‌ڵات ده‌درێته به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زا بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری كارگێڕی پێویست. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت دوو ملیۆن و 500 هه‌زار ماسك و 50 هه‌زار پاككه‌ره‌وه‌ی دابینكردووه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ده‌بێت دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ ستافی كارگێڕی قوتابخانه‌و مامۆستایان. یه‌كێكیتر له رێكاره‌كان سه‌باره‌ت به دابینكردنی ڤاكسینه، تێیدا هاتووه: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له دابینكردنی ڤاكسین و تایبه‌تكردنی سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسین ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێكردووه‌و پێویسته به به‌رنامه‌یه‌كی كاراتر هه‌ماهه‌نگی بكرێت و له‌پێناو پاراستنی ستافی كارگێڕی و ده‌سته‌ی وانه‌وتنه‌وه ڤاكسین وه‌ربگرن. خاك - وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure