14/9/2021 04:56 PM

بۆ ئەوەی واز لە جگەرە بهێنن ئەم خۆراکانە بخۆن

جگەرەکێشان یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەیە و رێگەخۆشکەرە بۆ زۆرینەی نەخۆشییەکان. ئەگەرچی وازهێنان لە جگەرەکێشان بەگشتی کارێکی ئاسان نییە بەڵام ئەگەر حەزتان لە ژیانێکی تەندروستە دەبێ بەخێرایی ئەم بڕیارە بدەن، بۆ ئەوەی تووشی زیان نەبن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند جۆری خۆراک دەکەین کە دەتوانن بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان کاریگەر بن.

شیر: شیر دەتوانێ تامێکی یەکجار ناخۆش بە جگەرە ببەخشێت. بەپێی توێژینەوەکان خواردنی یەک پەرداخ شیر رێک بەر لە کێشانی جگەرە تامێکی تاڵ دەدات بە جگەرەکە. هێشتا روون نییە چ مادەیەک لە ناو شیردا ئەم کاریگەرییە دروست دەکات بەڵام پێدەچێ تێکەڵبوونی لاکتۆزی شیر و دووکەڵی جگەرە ئەم تامە دروست دەکات و بەم جۆرە کەسەکە لە کێشانی جگەرە تەرە دەبێت.

چەرەسات: یەکێک لە باشترین جێگرەوەکانی جگەرەکێشان خواردنی چەرەساتە. برسێتی حەزی کێشانی جگەرە زیاد دەکات و بە خواردنی چەرەسات کە هەستی بەرسێتی لەناو دەبات، دەتوانین حەزی جگەرەکێشان کەم بکەینەوە.

ئەو میوانەی دوڵەمەندن بە ڤیتامین C: جگەرەکێشان ئاستی ڤیتامین C لە جەستەدا کەم دەکاتەوە و دەتوانن بە خواردنی ئەو میوانەی پڕاوپڕن لەم ڤیتامینە ئەم کەمبوونە قەرەبوو بکەنەوە. بە خواردنی پرتەقاڵ و لیمۆ و میوەی لەم چەشنە حەزی جگەرەکێشان تا رادەیەکی زۆر کەم دەبێتەوە.

سەوزەوات: جگە لە شیر و پرتەقاڵ، سەوزەواتیش تامێکی ناخۆش بە سیگار دەبەخشێت. هەروەها کەرەوەز، گێزەر، خەیار و باینجان پێویستیی ئێوە بە نیکۆتین (مادەی هۆشبەری ناو جگەرە) لەناو دەبەن.

فاسۆلیا: یەکێک لە دەرکەوتەکانی وازهێنان لە کێشانی جگەرە زیادبوونی کێشی جەستەیە. فاسۆلیا دەوڵەمندە بە ریشاڵ و ریشاڵیش هەست بە تێربوون لە مرۆڤدا دروست دەکات و وادەکات کەسەکە کەمتر بخوات و بەم جۆرە ئەم زیانەشی بەر ناکەوێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved