14/9/2021 04:57 PM

زیانە جەستەییەکانی خەمۆکی

خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونییە کە 264 ملیۆن کەس لە جیهاندا پێوەی دەناڵێنن. ئەم نەخۆشییە جگە لە باری دەروونی، تەندروستیی جەستەش تێک دەدات و رێگە خۆش دەکات بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی جیدی. لەدرێژەدا لەگەڵ زیانە جەستەییەکانی ئەم نەخۆشییە ئاشنا دەبین.

سست بوونی گورچیلەکان
: خەمۆکی هەم زیانی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە و هەم ئەو کەسانەی کە گورچیلەیان تەندروستە. خەمۆکی خێرایی دەبەخشێت بە هاتنە دی ئەم جۆرە نەخۆشیە. هۆکارەکەشی بە ئەگەری زۆر زیادبوونی ئاستی پرۆتینە ورووژاوەکانی جەستەیە و ئەمەش پرۆسەی خۆ-بەرگریی جەستەی لێدەکەوێتەوە.

نەخۆشییەکانی گەدە-ریخۆڵە: مێشک پێوەندییەکی راستەوخۆی لەگەڵ بۆریی گەدە-ریخۆڵە هەیە. ئەم بۆریە بەنیسبەت هەستەکانی مرۆڤەوە هەستیارە. هەستەکان ئەم بۆریە تەنگ دەکەنەوە و ئەمەش دەتوانێ کەسەکە ئازاد بد ات. ئەو کەسانەی پێشتر ئەم کێشەیەیان بووە، ئەگەر تووشی خەمۆکی بن، کێشەکەیان قووڵتر دەبێتەوە.

شەکرە: خەمۆکی ئاستی هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ (کۆرتیزۆڵ) بەرز دەکاتەوە و ئەم هۆرمۆنە دەتوانێ لەسەر ئاستی شەکری خوێن و خۆڕاگریی ئانسۆلینیی جەستە شوێندانەر بێت. ئەم کاریگەرییە دوولایەنەیە و ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی لە تووشبووانی شەکرەدا زیاترە.

تەندروستیی دڵ رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە: ئەو کەسانەی تووشی خەمۆکی بوون، تووشی زیادبوونی فشاری خوێنیش دەبن.فشاری خوێنیش رێگە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ خۆش دەکات. هۆرمۆنەکانی دڵەڕاوکێ کە پێشتر ئاماژەیان پێکرا، کاریگەری نەرێنیان لەسەر تەندروستیی دل هەیە.

ئێشی پشت: بێگومان ئێشی پشت هەمیشە پێوەندی بە خەمۆکییەوە نییە. زۆر دانیشتن و لاوازبوونی ماسولکەکانە کە هۆکارە بۆ ئێشی پشت. بەڵام خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە خەمۆکی دەتوانێ ببێتە هۆی کۆمەلێک ئێشی درێژخایەن. هۆکارەکەشی لەوانەیە ئەو ورووژانە بێت کە لە وڵامی خەمۆکی لە جەستەدا دێتە دی.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved