14/9/2021 11:22 PM

چه‌وری ورگت مه‌هێڵه‌

بۆ دابه‌زاندنی كێش پێویسته‌ كاتی پێویست دابینبكه‌یت و هه‌وڵی له‌گه‌ل بده‌یت، به‌ڵام به ‌گۆڕانكاری له ‌به‌رنامه‌ی ژیانی رۆژانه‌ به ‌ئاسانی ده‌توانیت چه‌وری ورگت دابه‌زێنیت، به‌پێی ئه‌م رێنماییانه‌ هه‌ر له ‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ هه‌ست به‌ گۆڕانكاری ده‌كه‌یت.

1- كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت، به‌یانیان زوو ئاوی شله‌وتێن له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵبكه‌و بیخۆره‌وه‌، گه‌ر حه‌ز به ‌ئاوی شیله‌تێن ناكه‌یت به‌یانیان چای سه‌وز بخۆره‌وه‌.

2- گه‌ر له ‌كاتی نانخواردنی به‌یانیاندا به ‌خواردنی ماست و په‌نیرو شیر سكت ده‌ئاوسێت، باشتره‌ خواردنی تر هه‌ڵبژێریت بۆ نانخواردنی به‌یانیان.

3- له‌جیاتی خواردنی شیرینی و پسكیت و كێك باشتره‌ میوه‌ هه‌ڵبژێریت.

4- له‌كاتی نانخواردندا به‌ هێواشی خواردن بجو، به‌وشێوه‌یه‌ هه‌وا ناچێته‌ ناو گه‌ده‌و ریخۆڵه‌كانت و هه‌ست به ‌ئاوسانی ورگ ناكه‌یت.

5- بنێشت مه‌جو چونكه‌ به‌هۆی بنێشته‌وه‌ هه‌وا زۆر ده‌چێته‌ ناو گه‌ده‌وه‌و به‌وشێوه‌یه‌ ورگت ده‌ئاوسێت.

6- رۆژانه‌ به‌رده‌وام ئاو بخۆره‌وه‌و گرنگی به‌ئاو خواردنه‌وه‌ بده‌، به‌هۆی ئاو خواردنه‌وه‌ جه‌سته‌ت پاكده‌بێته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا ئاو سوێری له‌ جه‌سته‌دا ناهێڵێت.

7- له ‌كاتی ژه‌مه‌كاندا كه‌م نان بخۆ، هه‌روه‌ها خواردنی زیاده‌ مه‌خۆ له‌ كاتێكدا تێریت.

8- پێش كاتی نوستن هه‌وڵبده‌ چا بخۆره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌شت پاكببێته‌وه‌و شه‌وانه‌ هه‌ست به ‌ئارامی بكه‌یت، گرنگی به‌ چای دارچینی و زه‌نجه‌فیل بده‌، هه‌روه‌ها چای نه‌عنا گه‌ده‌ ئارامده‌كاته‌وه‌.

خاك – وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved