14/9/2021 11:24 PM

كوڕان سه‌رسامى چی خانمانن؟

زۆربه‌ی خانمان هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ئاگابن له‌سه‌ر نوێترین مۆدێلاتی جلوبه‌رگ و مۆدێلاتی ستایلی قژو مه‌یكه‌پ بۆ راكێشانی سه‌رنجی پیاوان، له‌م بابه‌ته‌دا گرنگی به‌و خاڵانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ له‌ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی خانمان چۆن ده‌توانن سه‌رنجی كوڕان رابكێشن.

1-به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی جوان ده‌توانیت سه‌رنجی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر رابكێشیت، هه‌روه‌ها گرنگه‌ ددانه‌كانت ره‌نگیان سپی بێت و به‌رده‌وام پاكوخاوێن بن.

2-ره‌نگی سور كه‌ ره‌نگی سۆزو خۆشه‌ویستییه‌ به‌كاربهێنه‌، بۆنموونه‌ به‌سوراوی سور ده‌توانیت سه‌رنجیان رابكێشیت.

3-هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ر كه‌ته‌لۆگ گرنگی به‌نمایشكاری لاواز ده‌درێت بۆ نمایشی جلوبه‌رگ، به‌ڵام لاوازی لای پیاوان زۆرجوان نییه‌، بۆیه‌ پیاوان زیاتر گرنگی به‌له‌شولاری كه‌مێك خڕ ده‌ده‌ن.

4-هه‌ر له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پیاوان ئاسانتر گوێ له‌ده‌نگێكی هێواش و له‌سه‌رخۆ ده‌گرن، كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پیاوه‌كه‌ت گوێت بۆ بگرێت به‌ده‌نگێكی هێواش و له‌سه‌رخۆ قسه‌بكه‌.

5-پیاوان حه‌ز به‌مه‌یكه‌پێكی زۆر تۆخ ناكه‌ن، بۆیه‌ گرنگه‌ خانمان له‌سه‌ر شێوه‌ی سروشتی رووخساریان مه‌یكه‌پ بكه‌ن، كه‌واته‌ به‌ساده‌یی گرنگی به‌مه‌یكه‌پ بده‌.

خاك – ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved