له‌كاتێكدا باس له‌سه‌ر روخساری خانمان ده‌كه‌یت له‌سه‌رئه‌وه‌ی چۆن خانمان ده‌توانن سه‌رنجی پیاوان رابكێشن، زۆربه‌ی خانمان بیر له مۆدێلاتی قژو شێوازی مه‌یكه‌پ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام زۆرگرنگه له‌وكاتانه‌دا خانمان خۆیان نه‌گۆڕن و زیاتر گرنگی به كه‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان بده‌ن، هه‌روه‌ها له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌دا پێویسته گرنگی به ڕووخسارتان بده‌ن. 1- پیاوان گرنگی به ده‌م و ددانی پاكوخاوێن ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها رویه‌كی خۆش و زه‌رده‌خه‌نه بۆ خانمان زۆرجوانهو پیاوان پێی سه‌رسام ده‌بن. 2- له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتوه كه پیاوان سوراو له‌ڕه‌نگی سوریان زۆر پێجوانه، ره‌نگی سور هه‌روه‌ها ره‌نگی سۆز‌و خۆشه‌ویستیه، به‌ڵام ئاگاداربن كه پیاوان ره‌نگی بریقه‌داریان زۆر به‌لاوه په‌سه‌ند نیه بۆ سوراوی خانمان، بۆیه هه‌وڵبده گرنگی به سوراوی سوری مات بده. 3- پیاوان جه‌سته‌ی لاوازیان زۆر به‌لاوه جوان نیه. 4- زۆربه‌ی پیاوان به‌گشتی مه‌یكه‌پێكی زۆریان به‌لاوه جوان نیه، چونكه زیاتر گرنگی به‌ڕوخساری سروشتی ده‌ده‌ن. 5- پیاوان زیاتر گرنگی به‌قژی قاوه‌یی ده‌ده‌ن له‌ڕوخساری خانمانداو كه‌متر گرنگی به‌ڕه‌نگی ره‌ش و زه‌رد ده‌درێت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure