كاتێك چه‌پكێك گوڵ وه‌رده‌گریت حه‌زده‌كه‌یت هه‌میشه به‌جوانی بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و چه‌پكه‌گوڵه تێكنه‌چێت گرنگی به جێبه‌جێكردنی چه‌ند رێنماییه‌كی به‌سوود بده، تا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌جوانی بمێنێته‌وه. له‌كاتێكدا گوڵ له لقه‌كه‌ی خۆی لێده‌كرێته‌وه، پێویسته به‌جوانی خزمه‌تی بكه‌یت، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای ئاوی پاك و ڤیتامینه‌وه خزمه‌تده‌كرێت، به‌ئاوی سوێر لقه‌كانی گوڵ به‌ئاسانی به‌رزده‌بنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا پێویسته رێگری بكه‌یت له‌زیادبوونی به‌كتریا، ئه‌وه‌ش به‌شه‌كر ده‌بێت، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كر بخه‌ره ناو ئاوی گوڵه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی به‌كتریا له‌ناو ئاوه‌كه‌دا له‌ناوبچێت، هه‌روه‌ها كه‌مێك له‌لقه‌كه‌ی به‌چه‌قۆ لێبكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوڵه‌كه بتوانێت سوود له‌ئاو وه‌ربگرێت. هه‌رگیز گوڵ له‌ژێر خۆر دامه‌نێ و هه‌وڵبده تیشكی خۆری لێینه‌دات، هه‌روه‌ها گوڵ له‌نزیك ئامێره‌كانی كاره‌بایی دامه‌نێ، چونكه گه‌رمی كاره‌بایی بۆ گوڵ زیانبه‌خشه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه گوڵ به‌جوانی بمێنێته‌وه هه‌وڵبده گوڵ بخه‌یته ناو ئاوێكی گه‌رمه‌وه كه پله‌ی گه‌رمی ئه‌و ئاوه چل بێت و سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر گوڵ له‌شوێنێكی سارد دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی گوڵه‌كان به‌هێزبن. رێنماییه‌كی تر ئه‌وه‌یه گوڵ هه‌میشه له‌نزیك میوه‌و سه‌وزه دابنێیت بۆ ئه‌وه‌ی گوڵ به به‌رده‌وامی گه‌شه‌بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌مجۆره میوانه سوودیان هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی گوڵ وه‌كو (سێ‌و، كێوی، مۆز). خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure