دروستكردنی مره‌بای گێلاس به كونجی بۆ ته‌ندروستی زۆرباشه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مره‌بای گێلاس شه‌كری تێناكرێت و ته‌نها شیرینی میوه‌ی گێلاس به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تامی مره‌باكه خۆشبێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌كارهێنانی كونجی دروستكردنی مره‌با ئاسان ده‌بێت چونكه كونجی لینجی دروستده‌كات. ئه‌گه‌ر حه‌ز به‌تامی میوه‌ی گێلاس ناكه‌یت میوه‌ی تر هه‌ڵبژێره، هه‌روه‌ها میوه‌ی ناو موجه‌میده گونجاوتره بۆ دروستكردنی مره‌با. كه‌ره‌سته‌كان: 2 په‌رداخ میوه 1 كه‌وچكی چا ئاوی لیمۆ 2 كه‌وچكی چێشت هه‌نگوین 2 كه‌وچكی چێشت كونجی شێوازی ئاماده‌كردنی: 1- سه‌ره‌تا هه‌موو میوه‌كان و ئاوی لیمۆكه‌و هه‌روه‌ها هه‌نگوینیش بخه‌ره ناو مه‌نجه‌ڵێكی بچوكه‌وه، بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند دایبنێ تا هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان پێكه‌وه ده‌كوڵێن. 2* به‌كه‌وچكێك میوه‌كان پانبكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مره‌باكه شلببێته‌وه، دواتر مه‌نجه‌ڵه‌كه له‌سه‌ر ئاگر لابه. 3- دواتر كونجیه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌و تێكیبده، بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك له‌شوێنێكی وشك دایبنێ تا كونجیه‌كه له‌ناو مره‌باكه‌دا لینجی دروستده‌كات. 4- ئێستا مره‌باكه بخه‌ره ناو شوشه‌یه‌كه‌وه‌و له‌ناو سه‌لاجه دایبنێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك، دواتر ئاماده‌یه بۆ خواردن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure