15/9/2021 03:40 PM

ئەگەر ئەو خواردنەی دەیخۆن هەرس نەبن چی روو ئەدات؟

لەکاتی هەرسدا، خۆراکەکان ورد دەبن و جەستە دەتوانێ سوودی تەواو لە وزەیەک کە لەو مەوادەدا هەیە وەربگرێت. خێرایی هەرسی خواردنەکان بەر لە هەر شتێک پێوەندیی بە میکانیزمی سروشتیی جەستەوە هەیە. هەندێک کەس بە هۆکاری جۆراوجۆر، سیستمی هەرسیان تووشی کێشە دەبێت. لەدرێژەدا دەمانەوێ بزانین ئەگەر ئەم پرۆسەیە بە دروستی بەڕێوە نەچێت چی روو ئەدات.
ئەو کوتە خۆراکانەی هەرس نەبوون بۆ تێپەڕبوون لە بەشەکانی کۆئەندامی هەرس زۆر درشتن. هەر بۆیە ئەم کوتانە لە ریخۆڵەدا دەمێننەوە و بۆگەن دەبن و ئەگەر هەیە ئەم گەنخاوییە تێکەڵ بە خوێن بێت.
ئەگەر هەر کام لە کوتە خۆراکیەکان لەو بۆریانەی پێیدا تێپەڕ دەبن گەورەتر بن، واتە خۆراکەکە بە باشی هەرس نەبووە. پاشان خانەکانی سیستمی بەرگری چالاک دەبن. رێک لێرەدایە لە کاردانەوەکانی سیستمی بەرگری دەست پێدەکات، واتە بڵاوکردنەوەی مەوادی ئارامی‌هێنەر بۆ کەمکردنەوەی ورووژانەکان، بۆ نموونە پرۆستاگلاندین، هیستامین و سیتۆکین.
هەرس نەبوونی خۆراک، خۆڕاگری جەستە بەنیسبەت هەندێک لە خۆراکەکان، بەرهەمهاتنی ژەر لە جەستەدا کە بەگشتی کەشێکی ژەهراوی لە ریخۆڵەدا دروست دەکات، ورووژان، ئێشی جومگەکان، کێشەکانی پێست، میگرێن، بۆنی ناخۆی جەستە، کێشەکانی ریخۆڵە و ئاوسانی گەدەی لێدەکەوێتەوە.
بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو شتانەی لە سەرەوە باس کرا هەوڵ بدەن سەرەتا خۆراکەکان بە باشی بجاون، چونکە بەم کارە بەشێوەیەکی ئاگامەندانە یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدەن. دواتر سەرنج بدەن کە لە سیستمی خۆراکەکەتاندا لەو خۆراکانەی تێدا بێت کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ. هەر وەک پێشتر باسی لێوە کراوە، ریشاڵ ئاسانکاری بۆ پرۆسەی هەرس دەکات. کاریگەریی شیرەمەنی بۆ ئەم بابەتە پێچەوانەی ریشاڵە و کەوابوو هەوڵ بدەن هاوسەنگییەک لەنێوان خواردنەکانتاندا بهێننە دی.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved