15/9/2021 03:42 PM

ئەو خۆراکانەی پزیشکەکان دەیانخۆن چین؟

لەوانەیە زۆر کەس ئەمەی بۆ پرسیار بێت کە پزیشکەکان کە لە لوتکەی سیستمی تەندروستی هەر وڵاتێکدا جێگیرن، چۆن دەژین و چی دەخۆن و چۆناوچۆن تەندروستیان دەپارێزن. لەم بابەتەدا تیشکمان خستووەتە سەر ئەو خۆراکانەی پزیشکەکان دەیخۆن. ئەم زانیاریانە لە ئاکامی راپرسییەکدا دەستەبەر بوون.

هێلکە: ئەو کەسانەی رێجیمێکی هاوشێوەی رووەکخۆریان هەیە بەگشتی خۆراکە گیاییەکان لەگەڵ بەروبوومە ئاژەڵییەکان دەخۆن. یەکێک لەم بەرهەمانە کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین هێلکەیە.
 
ماسی: ماسی گرنگییەکی تایبەتی لای پزیشکان هەیە. بۆ نموونە سەلەمەموون کە پڕاوپڕە لە ئاسیدی چەوری ئۆمێگا ٣ کە بۆ تەندروستیی گشتیی جەستە و بەتایبەت بۆ مێشک یەکجار بەسوودە.

سێو: خواردنی یەک دانە سێو لە رۆژدا راسپاردەیەکی کۆنی کۆمەڵگای پزیشکییە. سێو بە نێوان‌ژەمێکی گرنگ و تەندروست دێتە ئەژمار و بەرگیری لە برسێتی دەکات.

بلۆبێری: ئەم میوەیە پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و سیستمی خۆراکی پزیشکاندا زۆر باوە. ئەم میوەیە تەندروستیی پێست دەپارێزێت و بە لەناوبردنی رادیکاڵە ئازادەکان، مەترسیی جۆرەکانی شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی پێست کەم دەکاتەوە.

توودڕک: پزیشکان پێشنیار دەکەن لەجیاتی ئەو دێسێر و نێوان‌ژەمە شیرینەکان، توودڕک بەکار بێنن چونکە پەداخێک توودڕک ٨ گرام ریشاڵی تێدایە و هەست بە برسێتی کەم دەکاتەوە.

ئەڤەکادۆ: ئەڤەکادۆ پڕاوپڕە لە چەوریی بەسوود و بەم جۆرە کاریگەری هەیە لەسەر پرۆسەی کەمکردنەوەی کۆلستڕۆڵی زیانبەخش. هاوسەنگ‌کردنی چەوریی جەستە یەکێک لە سوودەکانی دیکەی ئەم میوەیەیە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved