16/9/2021 02:59 PM

سوودەکانی توێکڵی پەتاتە

پەتاتە لەدوای برنج و گەنمەشامی، زیاترین رادەی بەکارهێنانی لە جیهاندا هەیە. خەڵکی وڵاتانی سەرتاسەری جیهان و هەموو چینە تەمەنییەکان حەزیان لە تامی پەتاتەیە. پەتاتەی نشاستەیی بەشێکە لە پێکهاتەی خواردنە بەتامەکان. بەڵام لە زۆرینەی کاتەکاندا توێکڵی پەتاتە فڕێ دەدرێت. توێکڵی پەتاتە هاوکات لەگەڵ پارێزگاری لە مەوادی خۆراکی ناو پەتاتە، کۆمەڵێک سوودی دیکەشی هەیە، لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.

پارێزگاری لە قژ: توێکڵی پەتاتە تێکەڵ بکەن و ئاوەکەی لە پێستی سەرتان بدەن و بە ماوی 5 خولەک مەساجی بکەن. ئەم کارە جگە لەوەی گەشەی خێرای قژی لێدەکەوێتەوە، دەبێتە هۆی درەوشانەوەی قژەکانتان.

شۆردن و پاککردنەوەی قاپ و قاچاخ
: ئەگەر نەتانتوانی پەڵەی سەر قاپەکانتان لەناو ببەن، توێکڵی پەتاتەی پێدا بێنن و بەم جۆرە قاپ و قاچاخەکانتان دووبارە دەدرەوشێنەوە. ئەو ئاسیدانەی لەناو ئاوی پەتاتەدا هەن، جگە لە پەڵە، ژەنگیش لەناو دەبات.

بەسوودە بۆ دابەزینی کێش
: هەموومان دەزانین پەتاتە پڕاوپڕە لە کاربۆهیدرات کە بۆ هاوسەنگکردنی کێش زۆر بەسوودە. جگە لەوە توێکڵی پەتاتە بڕێکی زۆر کەم چەوری، کۆلستڕۆڵ و سودیۆمی تێدایە. هەر بۆیە توێکڵی پەتاتە دەتوانێ بەشێک لە بەرنامەی رجێم کردنەکەتان بێت.

بەهێزکردنی بەرگریی جەستە: توێکڵی پەتاتە بە یەکێک لە سەرچاوەکانی ڤیتامین C دەناسرێت. هەروەها توێکڵی پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B و کالسیۆم و ئەم دوو مادەیەش بەشی جیانەکراوەی سیستمی بەرگری جەستەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved