16/9/2021 03:01 PM

چای سەوز و سودەکانی

چای سەوز بە یەکێک لە جێگرەوەکانی چای رەش دێتە ئەژمار و سودە تەندرستیەکانی یەکجار زۆرن. بۆ نموونە بەپێی توێژینەوەیەک ئەو پیاوانەی چای سەوز دەخۆنەوە کەمتر تووشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبن. لەدرێژەدا بەشێک لە گرنگترین سودەکانی ئەم جۆرە چایە دەخەینە بەر باس.

*چای سەوز پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و ڤیتامین C و E و هۆکارێکە بۆ بەرگیری لە تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە.
*چای سەوز بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی هەیە بۆ پاراستنی گەنجێتیی پێست بێ‌وێنەیە.
*چای سەوز هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی چەوری و دژی قەڵەوی و زیادبوونی کێشە.
*چای سەوز هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی کۆلستڕۆڵی زیانبەخش و زیادبوونی کۆلستڕۆڵی بەسوود.
*چای سەوزبە لەناوبردنی بەکتریا زیانبەخشەکان، بەسوودە بۆ تەندروستیی دەم و ددان.
*چای سەوز فلۆرایدی تێدایە و ئەوەش هۆکارە بۆ بەهێزبوونی ئێسک و ددان لەبەرامبەر بووشبوون و رزیندا.
*چای سەوز چالاکییەکانی خانەکانی مێشک بەتایبەت ئەو بەشانەی پێوەندیان بە بیرگەوە هەیە بەهێز دەکات.
*چای سەوز بەرگیری لە نەخۆشییەکانی جگەر و بەتایبەت شێرپەنجەی جگەر دەکات.
*چای سەوز هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی شەکری خوێن.
*چای سەوز ئارامکەرەوەیە و کاریگەرییەکانی خەمۆکی و سترێس کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved