د.لاڤه دارا عه‌لی پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ترسی منداڵان و ئه‌و شتانه‌ی دیاریكردووه كه منداڵان لێی ده‌ترسن. ئه‌و پزیشكه ده‌روونییه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه منداڵان وه‌ك گه‌وره‌كان نیگه‌رانیان هه‌یه، به‌پێی ته‌مه‌ن و قۆناغی گه‌شه‌كردنیان جیاوازه. هه‌ر له ته‌مه‌نی سێ ساڵییه‌وه توانای ده‌ربڕینی بیرۆكه‌و هه‌ست و سۆزیان ده‌ستپێده‌كات و له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی توانای په‌یوه‌ستكردنیان په‌ر‌ه‌ده‌سێنێت. ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت: ده‌توانین ترس و نیگه‌رانییه‌كان له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه كۆبكه‌ینه‌وه كه هه‌موو منداڵێك پیاتێده‌په‌ڕێت و ئاساییه: -منداڵی ساوا تاكو پێده‌گرێ (سفر- ٢) ساڵی: *جیابوونه‌وه له باوان: تا ته‌مه‌نی (٨-١٠) مانگ منداڵان وا بیرده‌كه‌نه‌وه هه‌رشتێك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دیارنه‌مێنێت واته بۆ هه‌تاهه‌تایه دیارنامێنێت و نایه‌ته‌وه. *ده‌نگی به‌رز: مێشكی منداڵان هه‌ستیاره بۆ وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان، هه‌ربۆیه ده‌نگی به‌رز ئاماژه ده‌بێت بۆ مه‌ترسی. *كۆنتڕۆڵی ده‌ره‌كی: كاتێك تازه پێده‌گرێت و ده‌ڕوات ئیتر هه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی لا دروستده‌بێت، هه‌ربۆیه هه‌رشتێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی نه‌بێت ده‌بێته مایه‌ی ترس و نیگه‌رانی. -ته‌مه‌نی باخچه‌ی ساوایان و پێش قوتابخانه (٣-٥) ساڵی: *ترس له تاریكی/ مانه‌وه به ته‌نیایی له شه‌ودا: له‌م ته‌مه‌نه‌دا خه‌یاڵكردن ده‌ستپێده‌كات و هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی شتی ناواقعی و هه‌ندێكجار ترسناك وه‌ك ده‌ڵێت جنۆكه، دێوه‌زمه....هتد له تاریكی‌دا هه‌یه. -ته‌مه‌نی (٦-١١) ساڵی: *ترس له مانه‌وه به‌ته‌نیا له ماڵه‌وه. *ڕه‌تكردنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ر. *شتێكی خراپ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا بێت كه منداڵه‌كه بایه‌خیان پێده‌دات. -ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری له ١٢ ساڵ به‌ره‌وژوور: *وێنه‌یان به‌رامبه‌ر هاوڕێ و خه‌ڵكی: له‌م ته‌مه‌نه هه‌رزه‌كاران له گرنگی تێكه‌ڵبوون و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ن، هه‌رزه‌كاران بیركردنه‌وه‌كانیان له سیستمی خێزان بنه‌مای پشتیوانییه بۆ سیستمی هاوڕێ بنه‌مای پشتیوانییه ده‌گۆڕن. *ئاستی كارامه‌یی و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان: له‌م ته‌مه‌نه له لێكه‌وته‌كانی شكست و سه‌رنه‌كه‌وتن تێده‌گه‌ن هه‌ربۆیه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هه‌میشه براوه‌بن وه‌ك به‌ده‌ستنه‌هێنانی نمره له تاقیكردنه‌وه یان ئه‌نجامدانی چالاكی وه‌رزشی....هتد نیگه‌رانیان ده‌كات. *كرانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر: هه‌رزه‌كاران به‌دوای سه‌ربه‌خۆییدا ده‌گه‌ڕێن هه‌ربۆیه ئه‌مه ده‌بێته كێشه له‌گه‌ڵ خێزان و ده‌وروبه‌رو هه‌ندێك له هه‌رزه‌كاران نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕن كه‌وا كه‌س لێیان تێناگات. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure