كاتێك كوپی چایه‌كه‌ت ره‌نگی زه‌رد ده‌بێت یان كوپه‌كه‌ت به‌شێك له‌و قاوه‌یه‌ی خواردووته‌ته‌وه به بنه‌كه‌یه‌وه ماوه‌ته‌وه‌و ره‌نگی ناشرین كردووه‌و لێنابێته‌وه، ئه‌وا پێویستناكات مه‌وادی كیمیایی به‌كاربهێنیت و زیات به ته‌ندروستیت و پێستت بگه‌یه‌نیت، به‌ڵكو ده‌توانیت به رێگایه‌كی ئاسان و به به‌كارهێنانی چه‌ند پێداویستییه‌كی سروشتی خۆت له‌ماڵه‌وه كوپه‌كانت پاك و روون بكه‌یته‌وه. رێگاكه‌ش ئه‌مه‌یه: كوپه‌كه ئاو پێدا بكه، پاشان به پیكی پاوده‌رو سۆده‌و خوێ و سركه‌ی ترێی سپی هه‌ویرێك دروست بكه، دواتر ئه‌و هه‌ویره بخه سه‌ر پارچه‌یه‌ك قوماشی نه‌رم و قوماشه‌كه بخه‌ره ناو كوپه‌كه یان ده‌وروبه‌ری كوپه‌كه، واتا له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كوپه‌كه دایبنێ كه ده‌ته‌وێت روونی بكه‌یته‌وه. چه‌ند خوله‌كێك جێیبهێڵه تاوه‌كو پاكده‌بێته‌وه‌و پاشان به ئاو بیشۆ ده‌بینیت هیچ پاشماوه‌یه‌كی پێوه نه‌ماوه. خاك - لانه كاشان س/ سيدتى
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure