18/9/2021 06:02 PM

ئەم خۆراکانە هۆکارن بۆ دروستبوونی غازاتی ناوسک

غازاتی ناوسک یەکێک لە حاڵەتە ئازاردەرەکانە بۆ هەر مرۆڤێک. ئەگەر لەو کەسانەن کە زوو زوو تووشی ئەم دۆخە دەبن واباشە بە سەرنجێکی زیاترەوە خۆراکەکانتان هەڵبژێرن، چونکە ئەم کێشەیە پەیوەندیی راستەوخۆی بە سیستمی خۆراکەوە هەیە. لەدرێژەدا بەشێک لەو خۆراکانەی خواردنەکەیان دروستبوونی غازاتی ناوسکی لێدەکەوێتەوە، دەخەینە بەر باس.

خۆراکە سوێر و ئامادەکان: ئەو خوێیەی لە ناو فاست فوودەکاندا هەیە دەبێتە هۆی گیرخواردنی ئاو لەناو گەدەدا و هەر بۆیە ئەم جۆرە خۆراکانە دەخۆن بەخێرایی هەست بە تینوویەتی دەکەن. ئەو ئاوەی لە گەدەدا پەنگی خواردووە دەبێتە هۆی دروستبوونی غازاتی ناوسک و ئاوسانی دەست و قاچ. کەوابوو خۆراکێک هەڵبژێرن کە سودیۆمی کەمتر تێدا بێ.

شیرەمەنی: ئەو لاکتۆزەی لەناو شیرەمەنیدا هەیە هۆکارە بۆ دروستبوونی غازاتی ناوسک و هەندێک کەس کە ناتوانن ئەم لاکتۆزە هەرس بکەن. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەتوانن شیری بێ لاکتۆز بخۆن یان حەبی لاکتید بەکار بێنن.

ئەو خۆراکانەی پڕاوپڕن لە کاربۆهیدرات: شیرنەمەنی، پیتزا، سپاگێتی و پاستا پڕاوپڕن لە گگلیکۆژێن. بۆ هەر گرام گلیکۆژێن، جەستە 3 گرام ئاو پاشەکەوت دەکات و ئەمەش هۆکارە بۆ ئاوسان و دوستبوونی غازاتی ناوسک.

بەشێک لە سەوزەواتەکان
: کەلەرمی بروکلی، کەلەرمی برۆکسێل و کاهوو خاوەنی کۆمەڵێک شەکری وردن و هەرسکردنەکەی بۆ هەندێک کەس ئەستەمە و غازی گەدە بەرهەم دێنێت. ناکرێ بڵێین ئەم سەوزەواتانە بەکار مەهێنن بەڵام دەتوانن ئاستی بەکارهێنانیان کەم بکەنەوە.

دانەوێڵە: زۆر خواردنی فاسۆلیا و نیسک لە یەک ژەم خوردندا بە ئەگەری زۆر دروستبوونی غازاتی ناوسکی لێدەکەوێتەوە. کەوابوو هەوڵ بدەن بڕێکی کەمتر دانەوێڵە لە سیستمی خۆراکەکەتاندا بگونجێنن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved