پێشبینی ده‌كرێت له رۆژی 24-9-2021 كۆتايی ئه‌م ھه‌فته‌یه كاریگه‌ری بارسته ھه‌وایه‌كی فێنك و مه‌ودا كورت له باكوری رۆژھه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه رووبكاته‌وه ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له رۆژی شه‌ممه‌دا 25-9-2021 كاریگه‌ریيه‌كانی زیاتر‌و فراوانتر ده‌بێت بۆ ته‌واوی ناوچه‌كان پێشبینی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌كریت به‌رێژه‌ی 2 بۆ 4 پله‌ی سیلیزی، به‌م شێوه‌یه‌ش پله‌كانی گه‌رما له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی ھه‌رێم له ماوه‌ی رۆژانی ھه‌ینی و شه‌ممه‌دا نزمده‌بێته‌وه بۆ نێوان 31 تا 33 پله‌ی سیلیزی و له ناوچه‌كانی سنوری گه‌رمیاندا كه ئێستا پله‌كانی گه‌رما به‌زۆری له‌نێوان 38 بۆ 39 پله‌ی سیلیزیدایه له رۆژی شه‌ممه‌دا كاریگه‌ری ئه‌و بارسته ھه‌وا فێنكه كارده‌كاته سه‌ر ئه‌م سنوره‌ش و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بێته‌وه بۆ نێوان 34 تا 35 پله‌ی سیلیزی ھه‌ست به فێنكتربوونی زیاتری كه‌شوھه‌وا ده‌كرێت له ناوچه‌كه‌داو كه‌شی شه‌وانه‌ش به‌ھه‌مانشێوه ساردتر ده‌بێت له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا. به‌پێی پێشبینییه‌كان، كاریگه‌ری ئه‌م بارسته ھه‌وایه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا كورتخایان ده‌بێت، بۆیه له رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌وه 26-9-2021 كاریگه‌ری لاواز ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه بۆ ھه‌مان ئاستی ئێستا‌و تا كۆتايی مانگ به جێگیری ده‌مێنێته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure