18/9/2021 10:15 PM

فستق بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی

فستق یه‌كێكه‌ له‌وجۆره‌ چه‌ره‌سانه‌ی له‌ دونیادا زۆرترین گرنگی پێده‌درێت، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و رۆنه‌ی له‌ فستقدا هه‌یه‌ به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌وهۆیه‌ی به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڤیتامین له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها چه‌وری ئه‌و چه‌ره‌سه‌ توانای چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی هه‌یه‌.

له‌باره‌ی سووده‌كانی فستق، توێژه‌رانی زانستی له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی دڵ، به‌وپێیه‌ی دڵ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی ده‌پارێزێت. له‌هه‌مانكاتیشدا رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی فستقی سروشتی و ده‌ڵێن دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌و فستقانه‌ی له‌ كارگه‌كاندا دروستده‌كرێن، به‌وهۆیه‌ی كه‌ مادده‌ی شه‌كرو ئاردیان تێكه‌ڵده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مرۆڤ توشی نه‌خۆشی دڵ ده‌كات!

له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیشدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنی فستق مرۆڤ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ دوورده‌خاته‌وه‌ به‌وهۆیه‌ی كه‌ دژی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ كارده‌كات.

هه‌روه‌ها پزیشكان رێنماییش ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی رۆژانه‌ دوو كه‌وچك فستق بخورێت به‌وهۆیه‌ی 25% ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

خاك – وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved