20/9/2021 03:45 PM

زیانەکانی خواردنی باڵ و ملی مریشک

لەوانەیە بەتامترین بەشی مریشک باڵ و ملەکەی بێت و هۆکاری ئەم بەتامبوونەش کۆبوونەوەی بڕێکی زۆر چەورییە لەم بەشانەدا. بەڵام هەوڵ بدەن خواردنی ئەم دوو بەشە زۆر کەم بکەنەوە. لەدرێژەدا لەگەڵ مەترسییەکانی خواردنی باڵ وملی مریشک دەخەینە روو.

ئاڵۆزبوونی سیستمی هەرس و چەوربوونی جگەر
: ئەو هۆرمۆنانەی لە مریشکەکان دەدرێن یەکجار مەترسیدارن بۆ تەندروستی و سیستمی هەرس ئاڵۆز دەکەن و دەبنە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا. یەکێک لە هۆکارەکانی چەوربوونی جگەری خانمان خواردنی باڵ و ملی مریشکە.

نەخۆشییەکانی دڵ: خواردن باڵی مریشک هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلستڕۆڵ و زیانی جدی بە جەستە دەگەیێنێت و رێگە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان خۆش دەکات.

کێشەکانی مناڵدان: خواردنی باڵ و ملی مریشک کاریگەری هەیە لەسەر هۆرمۆنە ژنانەکان و هۆکارە بۆ ئاڵۆزبوونی چالاکییەکانی مناڵدان. کەوابوو واباشە هەتا دەتوانن ئەم بەشەی مریشک بەکار مەهێنن.

تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان: باڵ و ملی مریشک دوو شوێنی سەرەکین بۆ لێدانی دەرزی و مەوادی کیمیاوی. کەوابوو ئەم مەوادە بە بڕێکی زۆر لەم بەشانەدا کۆ دەبێتەوە و لەگەڵ خواردنیان دەگوازرێنەوە بۆ ناو جەستە.

 

سەرچاوە: hoaxorfact

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved