كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار كه‌سێك ده‌ناسیت و پێشئه‌وه‌ی بڕیاری هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بده‌یت، پێویسته گرنگی به چه‌ند خاڵێكی گرنگ بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له خۆشه‌ویستی و بزانیت تا چ راده‌یه‌ك پێكه‌وه ده‌گونجێن. به‌پێی بۆچوونی پزیشكانی بواری ده‌روونی پێیانوایه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی یه‌كترناسیندا ده‌رده‌كه‌وێت ئایا دوو كه‌س پێكه‌وه ده‌گونجێن یان نا، هه‌روه‌ها پێیانوایه به‌هۆی سه‌ره‌تایه‌كی سه‌ركه‌وتوه‌وه شێوازی ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌ستنیشان ده‌كرێت. هه‌ر له‌ده‌ستپێكی یه‌كترناسیندا گرنگی به‌كه‌سایه‌تی یه‌كتر بده‌ن، جگه له‌تێگه‌شتن له‌به‌رامبه‌ر بیروبۆچوونه‌كانی یه‌كتر پزیشكانی بواری ده‌روونی پێیانوایه كه به‌هه‌مانشێوه گرنگی به‌هه‌ستی خۆت بده، ئایا هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا؟ هه‌ست به‌خۆشه‌ویستی ده‌كه‌یت؟ زۆرگرنگه وه‌ڵامی ئه‌م پرسارانه بده‌یته‌وه پێش هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه نابێت هه‌موو ژیانت ته‌رخانبكه‌یت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ر، پێویسته به ئیشوكاره‌وه سه‌رقاڵ بیت، چونكه له‌كاتێكدا بیر له‌هاوسه‌رگیری ناكه‌یته‌وه داواكاریت زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها پێشیانوایه له‌كاتی هاوسه‌رگیریدا پێویسته له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی خۆت به‌رده‌وامبیت نه‌ك خۆت ونبكه‌یت، بوێری ئه‌وه‌ت هه‌بێت كه‌سایه‌تی خۆت پیشانبده‌یت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ردوولا پێویسته به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیان، به‌تایبه‌تی پاڵپشتی یه‌كتربن و هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن به‌گه‌یشتن به‌خه‌ونه‌كانیان. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure