21/9/2021 03:11 PM

رێکارێکی ئاسان بۆ وەرگرتنی ڤیتامین D

خواردنی مۆڵتی ڤیتامین رێکارێکی باشە بۆ پاراستنی تەندروستی؛ بەتایبەت ئەگەر بەکارهێنانی ڤیتامین D بە بەردوامی لەناو سیستمی هەبێ خۆراکەکەتاندا هەبێ، سوودێکی یەکجار زۆر بە جەستە دەگەیێنێت.
ئەگەر لەو کەسانەن کەوا حەبی ڤیتامین D لەگەڵ خۆراکێکی دیاریکراو ناخۆن، بە ئەگەری زۆر جەستە ناتوانێ سوودمەند بێت لە سەرجەم سوودەکانی ئەم ڤیتامینە. بەپێی بۆچوونی پسپۆڕان، هەموو کەسێک هەر لە تەمەنی 1 بۆ 70 ساڵییەوە پێویستی بە 600 یەکەی ڤیتامین D هەیە لە رۆژێکدا و لەدوای تەمەنی 70 ساڵی ئەم ژمارەیە دەبێتە 800. ئەگەر هەموو رۆژێک ڤیتامین D بەکار دێنن دەبێ سەرنجی ئەم خاڵە گرنگەی خوارەوە بدەن.
ڤیتامین D بەپێچەوانەی ڤیتامینەکانی دیکە لە ئاودا ناتوێتەوە بەڵکوو بۆ ئەوەی بە رێکوپێکی لە جەستەدا بڵاو بێتەوە پێویستی بە هەندێک چەوری هەیە. ئەم پسپۆڕانە دەڵێن ئەو چەورییەی لەگەڵ ڤیتامین D  دەخورێت دەبێ چەورییەکی تەندروست بێت، بۆ نموونە زەیتی زەیتوون، ئەڤەکادۆ.
توێژینەوەیەک کە ساڵی 2013 ئەنجام درا دەریخست ئەو خۆراکانەی بڕی 10٪ چەوریان تێدایە دەتوانن پرۆسەی وەرگرتنی ڤیتامین D خێراتر بکەن. واتە دوو کوت ماسیی سەلەمون، هەندێک چەرەسات یان یەک کەوچک زەیتی زەیتوون دەتوانێ ئاستی وەرگرتنی ئەم ڤیتامینە لەلایەن جەستەوە بەرز بکاتەوە.
جێی ئاماژەیە تیشکی خۆریش یەکێک لە سەرچاوەکانی ڤیتامین Dـیە.

 

سەرچاوە: eatthis

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved