22/9/2021 06:25 PM

ئەو نیشانانەی خانمان نابێ پشت‌گوێی بخەن

جەستەی مرۆڤ زۆر جار رووبەڕووی کۆمەڵێک نیشانە و ئاڵوگۆڕی هەست پێنەکراو دەبێتەوە کە لەوانەیە بەلامانەوە زۆر گرنگ نەبێت. بەڵام واباشە کەمترین ئاڵوگۆڕیش بە هەند وەربگرین و سەردانی پزیشک بکەین. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند نیشانە دەکەین کە دەبێ سەرنجی بدەین و پشت‌گوێی نەخەین.

خوێنبەربوونی نائاسایی: خوێنبەربوونی نائاسایی و بەتایبەت خوێنبەربوون لە کۆمەوە نابێ لەلایەن خانمانەوە پشت‌گوێ بخرێت چونکە ئەگەر هەیە نیشانەی کێشەیەک بێت لە ناو ریخۆڵە یان مناڵدانیاندا. هەر بۆیە دەبێ بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەن.

ماندوویەتی بەردەوام: ئەگەر سەرەڕای خەوتن و خواردنێکی گونجاو بەردەوام هەست بە ماندوویەتی دەکەن، لەوانەیە تووشی شێرپەنجە بووبێتن. هەر بۆیە ئەگەر ماوەیەک ئەم دۆخە بەەردەوام بوو سەردانی پزیشک بکەن.

غازاتی سک: بای سک یان هەست بە ئێش و زەخت کردن لەو ئێسکانەی کەوا نزیک ئەندامی زاوزێن و ئەم دۆخە زیاتر لە دوو هەفتە بخایەنێت، دەتوانێ نیشانەی شێرپەنجەی هێلکەدان بێت و دەبێ بدرێنە بەر تاقیکاری بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە تەندروستن یان نا.

زیادبوونی کێش بەشێوەی لەنەکاو: زیادبوونی کێشی لەنەکاو و بەبێ هەوڵدان بۆ گۆڕینی خووخدەی کردنی پیسایی، دەتوانێ بەشێک بێت لە نیشانەکانی شێرپەنجەی هێلکەدان. شێرپەنجەی هێلکەدان ناڕوونە. بەڵام بە گشتی ئەو کەسانەی تووش دەبن لە کاتی پیسایی کردندا کێشەیان بۆ دروست دەبێت.

دابەزینی کێش: دابەزینی کێش بەبێ هەوڵدان و بە شێوەی چاوەڕواننەکراو بەگشتی یەکێک لە نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەیە. ئەم دابەزینی کێشە زۆر جار کەمبوونەوەی حەزی خواردن و گۆڕان لە چۆنیەتیی کردنی پساییشی لەگەڵە کە نیشانەی شێرپەنجەی جگەر و ریخۆڵەیە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved