23/9/2021 05:43 PM

هۆکارە باوەکانی خورانی پێست

خورانی پێستی دەست، قاچ یان دەموچاو کێشەیەکە کە زۆر کەس لەگەڵی رووبەڕوو دەبنەوە و زۆر ئازاردەرە.  ئەم کێشەیە چەندین هۆکاری هەیە کە لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.

وشکبوونی پێست: ئەگەر پێستتان وشک بێت، خورانی پێست لێدەکەوێتەوە. وشکیی پێست، بەتایبەت، لە وەرزی زستان و لەو شوێنانەی هەوا وشک بێت، خراپتر دەبێت. ئەم کێشەیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن زیاتر دەبێت.

پێوەدانی مێروو: کاتێک مێروویەک پێتانەوە دەدات بەهۆی ئەوەی چزوەکەی دێتە ناو جەستەتانەوە، هەندێک جار مەوادی ژەهراوی لەو شوێنەدا وا پێوەدانەکە رووی داوە کۆ دەبێتەوە کە سووربوونەوە، ئاوسان و خورانی لێدەکەوێتەوە.

نەخۆشییە پێستییەکان: لەوانەیە باوترین هۆکاری خورانی جەستە، بارودۆخی پێست بێت. ئەم بارودۆخە بەشوێن کۆمەڵێک نەخۆشیی پێستییەوە دروست دەبن و کەسەکە تووشی خوران دەبێت. ئەگزیما، سووتان، لیر و زەردوویی بەشێکن لەم نەخۆشیانەی خوران دروست دەکەن.

دووگیانی: بەشێک لە خانمان لە ماوەی دووگیانیدا تووشی خوران دەبن بەتایبەت لە دەوروبەری سک و رانەکان. هۆکارەکەشی لەوانەیە کێشرانەوەی پێست بێت کە بەهۆی گەورەبوونی کۆرپەلەوە دێتە ئاراوە.

ئاڵۆزییە عەسەبییەکان
: ئەم چەشنە ئاڵۆزیانە کە سیستمی عەسەبی دەکەنە ئامانج لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە هۆکار بن بۆ خورانی پێست. نەخۆشیی MS (مالتیپڵ سکلۆرۆزیس)، شەکرە و زۆنا بەشێک لە گرنگترین هۆکارە عەسەبییەکانی خورانی پێستتن.

کێشەکانی جگەر: جگەرە هاوشێوەی گورچیلە رۆڵی هەیە لە پاڵاوتنی ژەهرەکانی جەستەدا. کەوابوو ئەو کێشانەی لە جگەریشدا دروست دەبێت دەتوانن رێگە بۆ خورانی پێست خۆش بکەن. ئەم خورانە دەتوانێ قورس یان سووک بێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved