ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، له ماوه‌ی هه‌شت مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، 2.500.000 (دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار) گه‌شتیار روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به هه‌شت مانگی ساڵی 2020 به‌ڕێژه‌ی 30% ژماره‌ی گه‌شتیاران روی له زیادبوون كردووه. له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، له 1ی (كانونی دووه‌م/1)ی 2021 تا 1ی (ئه‌یلول/9)ی 2021، له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه 2.500.000 (دوو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار) گه‌شتیار روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و ژماره‌ی گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به ساڵانی رابردوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له زیادبوون كردووه، به‌جۆرێك به‌راورد به ساڵی 2020، به‌ڕێژه‌ی 31% رێژه‌ی گه‌شتیاری رووی له زیادبوون كردووه. ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناو كه‌ره‌نتینه‌و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌و سنوره‌كانه‌وه، رێژه‌ی گه‌شتیاری به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له كه‌مبونه‌وه كردبوو، له ئێستاشدا كه مه‌رجی به‌كارهێنانی ڤاكسین كراوه‌ته پێوه‌ر بۆ گه‌شتیاران، رێژه‌ی گه‌شتیاری رووی له زیادبوون كردووه. خاك - راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure