25/9/2021 04:17 PM

هۆکارە نهێنییەکانی ئازاری قاچ

قاچ یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستەیە و پێی دەگوترێت دڵی دووەمی مرۆڤ. زۆرینەی کەسەکان تەنانەت مناڵان و مێرمناڵانیش هەندێک جار تووشی ئێشی قاچ دەبن. هۆکارەکانی ئێشی قاچ زۆرن کە هەندێکیان کەمتر ناسراون و دەتوانن زیان بە تەندروستیی ئەم بەشە گرنگەی جەستە بگەیێنن. لەدرێژەدا بەشێک لەم هۆکارە نهێنیانە دەخەینە روو.

کەمبوونی ئاسن: کەمبوونی ئاسن هۆکارە بۆ کزانەوە، خوران، هەست کردن بە ئێشێکی قورس و گرژبوونی قاچ. کەوابوو هەوڵ بدەن بە رادەی پێویست ئەم مادەیە لە سیستمی خۆراکیەکەتاندا بگونجێنن. دانەوێڵەکان و بەتایبەت نیسک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ ئاسن.
 
زیادبوونی کێش و قەڵەوی: کێشی زۆر زەخت دەخاتە سەر قاچەکان. ئەگەر قەڵەون هەوڵ بدەن کێشتان دابەزێنن بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر بێت. ئەم زەختە لە کاتی پیاسەکردن یان وەرزشکردندا چەندین بەرابەر دەبێت.

ئەنجامدانی وەرزشە قورسەکان
: ئەگەر وەرزشی قورس ئەنجام دەدەن، لەوانەیە تووشی ئێشی قاچ بن چونکە گوشارێکی بەردەوام لە ماوەیەکی دیاریکراودا دێتە سەر قاچ و ماسولکەکانی.

کڕینی پێڵاو لە کاتی بەیانیدا: بەیانیان پێڵاو مەکڕن چونکە قەبارەی قاچ لە ماوەی رۆژدا ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت؛ بەیانیان بچووکتر و کۆتاییەکانی رۆژ گەورەترە. کەوابوو ئەگەر ئەم خاڵە لەبەرچاو نەگرن بێ ئەوەی هەست بکەن ئەو پێڵاوانە بە قاچتان تەنگ دەبن و ئێش و ئازاری لێدەکەوێتەوە.

هەڵبژاردنی پێڵاو بەپێی مۆدە: ئەگەر تەنها گرنگی بە مۆدێلی پێڵاوەکەتان دەدەن، دەبێ بزانن کە کەم‌کەم تووشی ئێشی قاچ دەبن. لە پێ کردنی پیڵاوی پاژنەبەرز، پێڵاوە تەختەکان لک پاژنەیان نییە و پێڵاوە نووک تیژەکان، زیان بە پێکهاتەی قاچ دەگەیێنن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved