26/9/2021 04:31 PM

ئەم خۆراکانە هۆکارن بۆ پیر بوونی پێست

پیر بوون و چرچیی پێست تەنها بەهۆی بەرزبوونەوەی تەمەنەوە روو نادات، بەڵکوو سیستمی خۆراک کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئەم پرۆسەیە هەیە. لە درێژەدا ئاماژە بەو خۆراکانە دەکەین کە جوانیی و درەوشاوەیی پێست لەناو دەبەن.

خوێی لەڕادەبەدەر: خواردنی لەڕادەبەدەری خوێ دەموچاوتان تووشی ئاوسان دەکات. ئەو خۆراکانەی لە قوتوودان بۆ نموونە ترشیات بەهۆی ئەوەی خوێیان زۆرە دەبنە هۆی تێکچوونی تەندروستیی پێست.

خواردنەوەی کحولی: هەر ئەو جۆرەی دەزانن بەکارهێنانی خواردنەوەی کحولی کارکردی هۆرمۆنەکانی جەستە دەشێوێنن و ئاوی نێوان پێکهاتەیی پێست لەناو دەبات و لە ئاکامدا پێست رواڵەتێکی ناشیرین و مردووی دەبێت.

خواردنەوە غازییەکان
: کۆلا و ئەو خواردنەوانەی غازیان تێدایە تەندروستیی و گەنجێتیی پێست لەناو دەبەن. جگە لەوە، کۆلا بەگشتی خواردنەوەیەکی زیانبەخشە و هەوڵ بدەن کەمتر بەکاری بێنن.

ئەو خۆراکانەی بەرهەمهێنراونەتەوە
: خۆشاو، کەیک، جبز و شتی لەم چەشنە سەرجەمیان بۆ تەندروستیی و جوانیی پێست و هەڵبەت گەنجێتیی پێست زیاندەرن.

گۆشتی سوور: خواردنی گۆشتی سوور و بەتایببەت ئەو بەشانەی کەوا چەوریان هەیە کاردانەوەی نەرێنی ئەندامەکانی جەستەی لێدەکەوێتەوە و جگە لە لەناوبردنی تەندرستیی پێست رێگە بۆ زۆر نەخۆشیی دیکەش خۆش دەکات.

خواردنە سوورکراوەکان: خواردنە چەور و سوورکراوەکان بەهۆی ئەوەی ئاسیدی چەوریان هەیە و رێگە بۆ کۆبوونەوەی چەوریی لە جەستەدا خۆش دەکەن، جوانی و گەنجێتیی پێست دەشێوێنن.

شەکر: شەکر یەکێک لەو مەوادەیە کاتێک دێتە ناو جەستەوە ئەستەمە بەبێ ئەوەی زیان بە شوێنێک بگەیەنێت، لە جەستە بڕواتە دەرەوە و هەر ئەوەش بە قەناعەتمان دەگەیەنێت کە بۆ بەکارهێنانەکەی هەندێک خۆپارێز بین.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved