وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆردو یوزه‌رنه‌یم)ی بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووانی قۆناغی دوانزه ئاماده كردووه‌و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كانی كردووه. عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه: دوای هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت و ناوه‌ندی وه‌رگرتن، وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆردو یوزه‌رنه‌یم) بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاماده‌كراو ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان كرا. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌كات له‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌توانن خۆیان سه‌ردانی خوێندنگه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆردو یوزه‌رنه‌یم)، وتیشی: پێویسته ده‌رچووان به‌باشی پاسۆردو یوزه‌رنه‌یمه‌كانیان بپارێزن، چونكه دواتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و (پاسۆردو یوزه‌رنه‌یم)ه ده‌توانن (زانكۆلاین) پڕبكه‌نه‌وه. له‌باره‌ی كاراكردنی زانكۆلاین بۆ ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا زانكۆلاین بۆ ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی كارا ده‌كرێت و پێش كاراكردنیشی له ڕاگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كارییه‌كه‌ی بۆ ده‌رچووان ده‌خرێته‌ڕوو. خاك - وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure