27/9/2021 04:12 PM

دوو نیشانەی ناتەندروستیی دەروونی

ماندوویەتیی دەروونی کێشەیەکی جیدییە و دەبێ بە زووترین کات چارەسەر بکرێت، چونکە رێگە خۆش دەکات بۆ چەندین جۆر نەخۆشیی جەستەیی. لەنێوان پێنج کەسی دەوروبەرماندا یەک کەس گیرۆدەی ئەم کێشەیەیە، کەوابوو هەست بە تەنهایی مەکەن بەڵام بیر لە چارەسەرکردنەکەشی بکەنەوە. لەدرێژەدا دوو نیشانەی ناتەندروستیی دەرروونیتان بۆ دەخەینە بەر باس.

لە پاش پشوودانی شەوانە هەست بە ماندوویەتی دەکەن
: لەڕاستیدا هەستان لە خەو بۆ ئێوە ئەستەمە، تەنانەت ئەگەر ٨ کاتژمێریش خەوتبێتن. لەم حاڵەتەدا جەستەی ئێوە پشووی داوە بەڵام لە باری دەروونییەوە ماندوون و ماندوویەتیی دەروونیش بە خەو چارەسەر ناکرێت.

خەیاڵاوی بوون و راکردن لە راستییەکان:
ئەگەر هەست دەکەن کە دەتانهەوێ لە راستییەکان را بکەن و ئاواتەخوازی ژیانێکی جیاوازن، ئەوە دریدەخات کە رۆحتان ماندووە. لەم بارودۆخەدا زیاتر بیر لە رابردوو دەکەنەوە و لەداهاتوو دەترسن. خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە ئێوە حەزتان لەو کاتەی تێیدا دەژین نییە و هەوڵ دەدەن راستییەکان پشت‌گوێ بخەن. بەڵام راکردن لە راستییەکان زیانتان پێدەگەیێنێت، چونکە لەڕاستیدا ئێوە هێشتا ناچارن ئەرکەکانی رۆژانەتان ئەنجام بدەن و ئەمەش ناڕەزایی ئێوەی لێدەکەوێتەوە و ماندوویەتیی دەروونیتان زیاتر دەبێت.

 

سەرچاوە: nammak

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved