به سه‌رپه‌رشتی د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماده‌بوونی ڕاوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت، كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن به به‌شداری نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پلان و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به وه‌رگرتنی خوێندكاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، هه‌روه‌ك چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ و په‌یوه‌ست به شێوازی وه‌رگرتن له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان خرایه‌ڕوو و به‌رنامه‌ی پێویستیان له‌باره‌وه بۆ دانرا. له سه‌ره‌تادا وه‌زیری خوێندنی باڵا باسێكی له‌باره‌ی سیاسه‌ت و كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا به شێوه‌یه‌كی گشتی پێشكه‌شكردو دووپاتیكرده‌وه ئامانج له‌م كۆبونه‌وه‌یه دانانی میكانیزم و پلانی وه‌رگرتنه بۆ ساڵی نوێی خوێندن، به شێوه‌یه‌ك پلانه‌كان هاوته‌ریب بێت بۆ سوودی ده‌رچووان و پێداویستيیه‌كانی بازاڕی كار، بۆ ئه‌مه‌ش وتی: بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو توانیمان زۆرترین ڕێژه‌ی پلانی وه‌رگرتن بۆ ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان ته‌رخانبكه‌ین و هه‌لی گونجاوی خوێندن له زانكۆ حكومییه‌كان بۆ ده‌رچووان بڕه‌خسێنین. د.ئارام محه‌مه‌د قادر دووپاتیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به ڕه‌چاوكردنی كواڵتی خوێندن و له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانێكی تۆكمه، كار بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش به زانكۆكانی ڕاگه‌یاند: به ڕه‌چاوكردنی كواڵتی، زۆرترین ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی له زانكۆ‌و په‌یمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕه‌خسێنن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌ت هاوكارو پاڵپشتی زانكۆكان ده‌بێت. له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچوون و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆكان، گفتوگۆ له‌باره‌ی شێواز‌و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به پلانی وه‌رگرتن بۆ ساڵی نوێی خوێندن كرا‌و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا. خاك - وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure