28/9/2021 04:45 PM

چەند کێشەی پێستی لە وەرزی پاییزدا

ئەگەرچی پاییز وەرزێکی رەنگاڵە و جوانە و زۆر کەس تامەزرۆی هاتنی ئەم وەرزەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی بەدواوەیە کە کێشە پێستییەکان یەکێک لە باوترین کێشەکانە. لەدرێژەدا بەشێک لەو کێشانەی لەم وەرزەدا رووبەڕووی پێست دەبنەوە دەخەینە روو.

وشکبوونی پێست: ساردبوونی هەوا رێگە بۆ وشکبوونی پێست خۆش دەکات، بەتایبەت ئەگەر لە ماڵەوە یان شوێنی کار سۆبە هەڵبکرێ و شێداری ئەم شوێنانە کەم ببێتەوە. خۆشبەختانە وشکبوونی پێست بە هۆی کرێمە شێدارکەرەوەکانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

ئێگزێما: ئەگەر تووشی ئێگزێمای سووک بوون دەبێ ئەم راستییە بزانن کە سەرما دەتوانێ ئەم کێشەیە قووڵتر بکاتەوە. هەندێک جار کرێمە شێدارکەرەوەکان ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن بەڵام باشترین رێگە بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە ئەوەیە سەردانی پزیشک بکەن.

شۆرەی قژ: «درماتیت سبۆرئیک» کە لەناو خەڵدا پێی دەگوترێت «شۆرەی قژ»، دەتوانێ لە پێستی سەر، برۆ و تەنانەت لە پێستی دەموچاودا خۆی دەربخات. لەئێستادا کۆمەڵێک شامپۆ و کرێم هەن کە دەتوانن ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن بەڵام بۆ ئەم مەسەلەیەش باشترین بڕیار ئەوەیە سەردانی پزیشک بکەن.

کراتۆز پلاریس
: کراتۆز پلاریس بێ‌زیانە و بە گشتی خوران و ئێشی لەگەڵدا نییە بەڵام دەتوانێ وەکوو پەڵەی پێستی دەربکەوێت و رواڵەتێکی ناشیرین بە جەستە ببەخشێت. ئەم کێشەیە کاتێک روو دەدات کە جلێکی زۆر لەبەر بکەن. کەوابوو هەوڵ بدەن جلی هەراو لەبەر بکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved