* (زه‌ردێنه‌ی هێلكه، هه‌نگوین، زه‌یتی زه‌یتون).. ئه‌مانه تێكه‌ڵبكه‌و مه‌ساجی پێستی سه‌رتی پێبكه، ماوه‌ی نیو سه‌عات به قژته‌وه بیهێڵه‌ره‌وه‌و پاشان بیشۆ. * (ماسی و هێلكه‌و گۆشتی سوور و گۆشتی په‌له‌وه‌ر) زۆر بخۆ، به‌هۆی پرۆتینی زۆر تێیاندا ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی قژت. * هه‌موو رۆژێك قژت شانه بكه، به‌ڵام هه‌رگیز به ته‌ڕی قژت شانه مه‌كه‌و هه‌ر به وشكی بیكه، چونكه ئه‌وه رێگه‌ده‌دات به‌وه‌ی سوڕی خوێن چالاك بێت و خوێنی پێویست بچێت بۆ پێستی سه‌رت. * رۆژانه كه خۆت ده‌شۆیت، كاتێك شامپۆكه ده‌ده‌یت له سه‌رت، به په‌نجه مه‌ساج بۆ پێستی سه‌رت بكه، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌دات خوێن به باشی بچێت بۆ پێستی سه‌رت و هۆكاره بۆ زوو درێژبوونه‌وه‌ی قژ. * كاتێك ده‌خه‌ویت لاستیك و ته‌وقه مه‌ده له قژت، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی. * دوای خۆشتن كه‌مێك سركه‌ی سێ‌و بكه‌ره ناو ئاو و بیده له قژت. * ئه‌گه‌ر بته‌وێت جۆره به‌رهه‌مێكی دروستكراو به‌كاربهێنیت بۆ زوو درێژبوونه‌وه‌ی قژت، ده‌بێت ئه‌وجۆرانه هه‌ڵبژێریت كه پێكهاته‌كانی سروشتین، تا زیان نه‌گه‌یه‌نێت به قژت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure