29/9/2021 05:18 PM

ئەم خۆراکانە لەسەر گەدەی بەتاڵ مەخۆن

نانی بەیانی باشترین و بەسوودترین ژەمە خۆراکە بۆ تەندروستیی مرۆڤ. بەڵام دەبێ ئەوە بزانین کە خواردنی هەندێک لە خۆراکەکان لەسەر گەدەی بەتاڵ رووبەڕووی هەندێک کێشەی تەندروستیمان دەکاتەوە. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانە لەم خۆراکانە دەکەین کە زۆربەمان لەسەر گەدەی بەتاڵ دەیانخۆین.

شەکر: خواردنی شەکر لەسەر گەدەی بەتاڵ ئاستی ئانسۆلینی خوێن بەرز دەکاتەوە و ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی چالاکیی پەنکریاس. چالاکیی لەڕادەبەدەری پەنکریاس رێگە بۆ تووشبوون بە شەکرە خۆش دەکات.

ماست: ئەگەر لەسەر هەدەی بەتاڵ ماست بخۆن، هیدرۆکلۆریک ئاسید لە گەدەدا بەرهەم دێت و بەکتریا و میکرۆبەکان لەناو دەبات. بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین کە بڕێکی زۆر لەم مادەیە زیان بە پێکهاتەی گەدە دەگەیێنێت.

تەماتە: تەماتە دەوڵەمەندە بە تانیک ئاسید و رادەی ترشیی گەدە بەرز دەکاتەوە و ئەمەش برینی گەدەی لێدەکەوێتەوە.
خەیار و سەوزەوات: سەوزەواتی کاڵ سەرچاوەیەکی باشن بۆ ئامینۆ ئاسیدەکان. بەم حاڵەوە لەوانەیە هۆکار بن بۆ کزانەوەی دڵ، غازاتی سک و ئێشی سک، بەتایبەت ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێن.

قاوە: هەندێک کەس ناتوانن خواردنی نانی بەیانی بەبێ خواردنەوەی کۆپێک قاوە وێنا بکەن. بەڵام خواردنی قاوە لەسەر گەدەی بەتاڵ بەهۆی ئەوەی کافەئینی تێدایە و زیاندەرە بۆ گەدە، واباشە سەرەتا پەرداخێک ئاو بخۆنەوە.

چا: چا یەکێک لە باشترین خواردنەوەکانی جیهانە، بەڵام خواردنەوەی چا لەسەر گەدەی بەتاڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ترشی گەدەی لێدەکەوێتەوە و ئەمەش رێگە بۆ نەخۆشییەکانی سیستمی هەرس خۆش دەکات.

مۆز: خواردنی مۆز لەسەر گەدەی بەتاڵ هۆکارە بۆ زیادبوونی مەگنسییۆم لە خوێندا و ئەمەش زیانی بۆ دڵ و دەمارەکان هەیە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved