30/9/2021 03:56 PM

زیانەکانی خواردنەوەی ئاو لەکاتی نان خواردندا

زۆربەی کەسەکان لەکاتی نان خواردندا ئاو دەخۆنەوە کە خووخدەیەکی زیانبەخشە و رێگە بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی خۆش دەکات. لەم بابەتەدا بەشێک لە زیانەکانی ئەم خووخدەیە دەخەینە بەر باس.

وشکبوونی دەم
: بەپێچەوانەی ئەو شتەی بیری لێدەکەینەوە، خواردنەوەی پەرداخێک ئاو لە کاتی خواردندا، ئاوی دەم وشک دەکات. هەندێک کەس حەز دەکەن کوتێک لیمۆ لە ئاوەکەیان زیاد کەن و ئەم کارەش هەڵەیە و ئاوی دەم کەم دەکاتەوە. وشکبوونی دەم، بۆنی ناخۆشی دەم و ریفلاکسی گەدەی لێدەکەوێتەوە.

خواردنەکان هەرس نابن: کاتێک لە کاتی خواردندا ئاو بخورێتەوە، ئاوی دەم وشک دەبێت و ئەم گۆڕانکارییە لەسەر بەرهەمهاتنی شلەمەنیی گەدە کە بەرپرسی هەرسی خۆراکە، کاریگەری دەبێت و لە ئاکامدا گەدە سیگناڵێکی لاوازتر بۆ هەرسی خۆراک وەردەگرێت.

خاو بوونەوەی پرۆسەی مژینی خۆراک
: لەو رووەوە کە خواردنەوەی ئاو لە ماوی ژەمە خۆراکەکاندا شلەمەنیی تایبەت بە سیستمی هەرس تراو دەکاتەوە، لەسەر رادەی ئاسیدیتەی گەدە کاریگەری دەبێت و هەرس و مژینی خۆراکەکان رووبەڕووی کێشە دەکاتەوە.

کزانەوەی گەدە: خواردنەوەی ئاو لە کاتی خواردندا زەختێکی زۆر دەخاتە سەر گەدە و تەندروستیی جەستە دەکەوێتە مەترسییەوە . ئەم کارە هەروەها هۆکارە بۆ بەرهەمهێنانی نابەجێی کۆمەڵێک ئەنزیم و ئەمەش کزانەوەی گەدەی لێدەکەوێتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved