به‌كارهێنانی كۆرسێ بۆ باریككردنی كه‌مه‌ر له ساڵی 1500ـه‌كانه‌وه باوبووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خانمان له وڵاته ئه‌وروپیه‌كاندا كۆرسێیان به‌كارده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مه‌ریان باریك بێت، وادیاره له‌م سه‌رده‌مه‌شدا به‌هه‌مانشێوه‌ی جاران خانمان دیسان گرنگی به به‌كارهێنانی كۆرسێ ده‌ده‌ن بۆ له‌ناوبردنی ورگ. له‌م سه‌رده‌مه‌دا شێوازی به‌كارهێنانی كۆرسێ بۆ باریككردنی كه‌مه‌ر وه‌ك نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی وه‌رزشی ورگ ده‌بیندرێت له‌لایه‌ن خانمانه‌وه، وه‌ك چۆن به‌زمانی ئینگلیزی پێیده‌وترێت وه‌یست تراینینگ واتا وه‌رزشی ورگ، لێره‌دا خانمان رۆژانه بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر به‌كاریده‌هێنن بۆ گه‌ی شتن به‌ئامانجیان. پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌رنابڕن له‌سه‌ر ئه‌م مۆدێلاته نوێیه بۆ باریككردنی كه‌مه‌ر، چونكه پێیانوایه به‌هۆی به‌كارهێنانی كۆرسێ سییه‌كان و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌گوشرێت، به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته بچوك ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش زیاد له‌پێویست زیان به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها پزیشكان له‌وباره‌وه ده‌ڵێن كه بۆ باریككردنی كه‌مه‌ر نا‌توانیت ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته بچوكبكهیتهوه، چونكه چه‌وری ورگ ته‌نها به وه‌رزشكردن و به‌رنامه‌ی نانخواردن له‌ناوده‌چێت، بۆیه پێیانوایه كه ته‌نها بۆ كاتی به‌كارهێنانی كۆرسێ ده‌بێت، به‌ڵام له‌كاتێكدا به به‌رده‌وامی گرنگی به به‌كارهێنانی كۆرسێ بده‌یت له كۆتاییدا زیان به باری ته‌ندروستیت ده‌گه‌یه‌نێت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure