2/10/2021 06:31 PM

بۆ بەهێزبوونی ئێسک ئەم خاڵانە لەبەر چاو بگرە

ئێسک یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی پێکهاتەی جەستەیە و دەبێ بە باشی ئاگاداری لێ بکەین. بۆ ئەم مەبەستە جۆری ئەو خۆراکانەی دەیخۆین گرنگییەکی زۆری هەیە. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند خاڵ دەکەین کە بۆ بەهێزبوونی ئێسکەبەند دەبێ لەبەر چاوی بگرین.

*خواردنەوەی رۆژانەی قاوە بەرگیری لە مژینی باشتری کالسیۆم لەلایەن جەستەوە دەکات و ئەمەش ئێسک لاواز دەکات.
*کۆلا بەهۆی ئەوەی کافەئینی تێدایە، بۆ ئێسکەکان زۆر بەسوود نییە و هەروەها بەهۆی ئەوەی ترشی فۆسفۆریکی تێدایە، واتە ئەو ترشەی کە بەرگیری لە مژینی کالسیۆم دەکات، زیانی بۆ ئێسکەکان هەیە.
*خواردنی لەڕادەبەدەری خوێ بۆ تەندروستیی گشتی و تەندروستیی ئێسک بەتایبەت، زیاندەرە و هەموو ساڵێک دوو ملیۆن و ٣٠٠هەزار کەس لە جیهاندا بەهۆی خواردنی لەڕادەبەدەری خوێوە رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.
*ئەو سیستمی خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە گۆشت و پرۆتین زیانیان بۆ ئێسک هەیە. لە پرۆسەی هەرسی خۆراکدا، پرۆتینە ئاژەڵییەکان کۆمەڵێک ترش بەرهەم دێنن بۆ نموونە ترشی فۆسفۆریک و ترشی سۆلفۆریک و ئەمە PHـی جەستە بەرز دەکاتەوە. بەو رادەیەی PHـی جەستە زیاتر بێت، مەوادی کانگەیی ئێسک کە هۆکاری بەهێزبوونی ئێسکن کەمتر دەبنەوە.
*کحولیش زیانبەخشە بۆ ئێسک چونکە چالاکیی "ئیستئۆبلاست"ـەکان (ئەو خانەنەی بەرهەمهێنەری ئێسکن) رادەگرێت. ئەوەش بزانن کە کحول دەتوانێ هاسەنگیی جەستەیی مرۆڤ تێک بدات و بەتایبەت لە کەسانی بەساڵاچوودا دەبێتە هۆی شکانی ئێسکەکان.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved