2/10/2021 06:33 PM

تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە سەردەمی ئێستادا ( 13 )

رێکخراوە گەلییەکان
رێکخراوە گەلییەکان ئەندام‌تەوەرن و بۆ پێشکەوتن و پەرەپێدانی کۆمەڵەکانی خۆیان کار دەکەن. سێ جۆری سەرەکیی رێکخراوە گەلییەکان بریتین لە:
١-ئەنجومەنەکانی پەرەپێدانی خۆجێیی، بۆ نموونە ئەنجونەکانی گوند یان ئەنجومەنەکانی گەڕەک کە سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی خەڵکی ناوچەکە چالاکیی دەکەن.
٢-ئەنجومەنەکانی بەرژەوەندیی تایبەت، بۆ نموونە رێکخراوەکانی ژنان، ئەنجومەنەکانی بەکارهێنەرانی ئاو و ئەو گروپانەی کاری هاوبەشیان هەیە. ئەم رێکخراوە گەلییانە بۆ ئەندامگیری سنووردارن و تەنها ئەو کەسانە لەخۆ دەگرێت کە لەگەڵ یەک بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە.
٣-ئەو بنکانەی چالاکیی هەرەوەزی ئەنجام دەدەن هاوشێوەی کۆمەڵە خۆجێییەکان.

رێکخراوە گەلییە پشتیوانەکان

رێکخراوە گەلییەکان، پشتیوانی ئەنجومەنەکان و رێکخراوە یارمەتیدەرە ناوچەیی و سەرتاسەرییەکانن کە بەگشتی لەلایەن کەسانی پرۆفیشناڵ و مووچەخۆرەوە پێک دێن و لەگەڵ رێکخراوە ناوچەییەکان هاوکاری دەکەن.
NGOـکان لە وڵاتانی دواکەوتوو زیاتر بە کاری پێوەندیدار بە پەرەپێدانەوە سەرقاڵن. ئەم رێکخراوانە بەهۆی بەربڵاوبوونی گەڵاڵەکانی پەرەپێدانەوە ناچار بوون کە پێوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ دەوڵەت هەبێت. بەڵام کاتێک کۆمەڵگای مەدەنی لە فۆرم و مانای چاوەدێری بەسەر کردەوەی دەوڵەت و پشتیوانیی لە مافی تایبەتی و پیشەیی هاووڵاتیاندا پێناسەی بۆ کرا، زۆرینەی NGO گەلییە پشتیوان، یاریدەدەر و خۆبەخشەکان بۆ ئەنجامدانی کارە جۆراوجۆرەکان، بۆ نموونە یارمەتی گەیاندن دروست بوون و بۆ بەرزکردنەوەی توانا و کارامەیی ئەوان پێوەندیی ئەستوونی، ئاسۆیی، تۆڕی و ناودەوڵەتی لەنێوان ئەم رێکخراوە خۆبەخش و سەربەخۆیانەدا پێک هات.

 

خاک _ سیامەند موهتەدی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved