4/10/2021 05:14 PM

سودی سرکەی سێو بۆ پێستی سەر

سرکەی سێو دەوڵەمەندە بە فۆلیک ئاسید و هەروەها پڕاوپڕە لە پۆتاسیۆم، ئاسن و مەگنسیۆم. لەلایەکی دیکەوە بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنتێکی بەهێز دێتە ئەژمار. سرکەی سێو بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە تەندروستییەکان بەکار دێت؛ لەم بابەتەدا ئاماژە بە سودەکانی ئەم مادەیە بۆ پێستی سەر دەکەین.

سرکەی سێو دژەمیکرۆب، دژە ڤایرۆس و دژەقارچکە کە راستەوخۆ رووبەڕووی ڤایرۆسەکان دەبێتەوە. کەوابوو سرکەی سێو دەتوانێ پێستی سەرتان لەبەرامبەر هەوکردنی قارچکی بپارێزێت و ئەمەش تەندروستی پێستی سەر بەهێز دەکات.
*سرکەی سێو جگە لەوەی ژارەکان لە پێستی سەر بسڕێتەوە، بەڵکوو دەتوانێ فۆلیکۆلە گیراوەکانی قژیش بکاتەوە و ببێتە هۆی ئەوەی هێزی پاککەرەوەی فۆلیکۆلەکان زیاد بکات.
*سرکەی سێو جێماوەی ئەو مەوادەی لە قژ ئەدرێت و لەسەر پێستی سەر کۆ ئەبنەوە پاک ئەکاتەوە، بۆ نموونە جیل و شتی لەم چەشنە.
*لەو رووە کە سرکەی سێو ترشەڵۆکە، PHـی پێستی سەر بە بێ ئەوەی وشکی بکات، هاوسەنگ دەکات و هەر بۆیە دەبێتە هۆی نەرمبوونی و درەوشاوەیی قژەکان زیاد دەکات و کەوابوو پاککەرەوەیەکی زۆر باشە.
*شۆرە قژ بەگشتی بەهۆی وشکبوون یان چەوربوونی لەڕادەبەدەری پێستی سەرەوە دروست دەبێت. سرکەی سێو دەتوانێ شێداریی پێستی سەر هاوسەنگ بکات و بەم جۆرە شۆرەی سەر لەناو بچێت. شۆرە هۆکاری سەرەکیی خۆرانی سەرە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved