4/10/2021 05:17 PM

تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە سەردەمی ئێستادا ( 14 )

پێوەندیی رێکخراوە گەلییەکا لەگەڵ رێکخراوە گەلییە پشتیوانەکان پێوەندییەکی ئەستوونییە. بەڵام رێکخراوە پشتیوانەکان پێوەندییەکی ئاسۆییان لەگەڵ یەک هەیە و ئەم پێوەندییە لە فۆرمی تۆڕێک لە رێکخراوە بەکۆمەڵەکان دەردەکەوێت. سەدان هەزار GRO لە وڵاتانی جۆراوجۆر چالاکن کە زۆرینەیان رێکخراوەی نادەوڵەتین. زۆرینەی رێکخراوە نادەوڵەتییەکان لە شێوەی ئەنجومەن و یانەکانی ژناندا دەردەکەون. پێوەندییەکانی ئەم رێکخراوانەش تۆڕی نێودەوڵەتی دروست دەکەن.
NGOـکان بە دروستکردن و بەهێزکردنی کۆمەڵگای مەدەنی بناغەکانی دیموکراسی لە کۆمەڵگادا بونیاد دەنێن. بە واتایەکی دیکە، لە دروستکردنی دیموکراسی لە خوارەوە بۆ سەرەوە رۆڵ دەگێڕن. دەستەبەرکردنی دیموکراسی لەڕێگای دروستکردنی NGOـکان و کۆمەڵگای مەدەنییەوە پرۆسەیەکی درێژخایەن، بەڵام دڵنیاتر و کەم تێچووترە. ئەو گرووپانەی لەم بوارانەدا چالاکی دەکەن ناوچەیی و گەڕەکین، نەک نەتەوەیی. هەر بۆیە کاریگەرییەکانیان لەسەر کۆی کۆمەڵگا ناڕاستەوخۆیە. لە رێگای ئەم گروپە بچووکانەوەیە کە کاریگەریان لەسەر بڕیارە حکومییەکان دەبێت.
NGOـکان لە هەندێک حاڵەتدا پێویستیان بە گفتوگۆ و هاوکاری هەیە لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەیی و نیشتیمانی بۆ پێشخستنی گەڵاڵە پیشەییەکان. NGOـکان بۆ پشتیوانی لەو گروپە کۆمەڵایەتیانەی رێکخراوە دەسەڵاتیان نییە بۆ نموونە جوتیاران و بەگشتی خەڵکی ئاسایی، یان ئەو کەسانەی هۆگری پشتیوانی لە مافی شارۆمەندی و مەدەنی و ئابووری خەڵکن، لەگەڵ بەرپرسانی وڵات گفتوگۆ دەکەن. بەگشتی لەم حاڵەتانەدا نوێنەری NGOـکانیش لەناو کەسانی شارەزا و لێزان، بۆ نموونە کۆمەڵناسان و خەڵکناسان  و کەسانی ئاگادار  لە دۆخی هەرێمی و ژیانی. بۆ نموونە لە پێوەندی لەگەڵ دروستکردنی بەنداوی ئیتاپاریکا لە بەڕازیل سێ گروپ لە کارناسانی پرۆفیشناڵ، ئەندامانی رێکخراوەگەلی گەلیی پشتیوان و سیاسەتڤانان سەرقاڵی ئەم پرۆژەیە بوون بۆ ئەوەی زیان بە خەڵک نەگات. چونکە ئەگەر هەبوو دروستکردنی بەنداوەکە زەویی کشتوکاڵی جووتیاران لەناو ببات و ناچاریان بکات کۆچ بکەن.

 

خاک _ سیامەند موهتەدی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved