د.تیشك محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و گه‌شه سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی و گه‌شه‌ی منداڵ بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی بڵاوكردووه‌ته‌وه. له‌و بابه‌ته‌دا د.تیشك ده‌ڵێت: پێویسته له‌هه‌ر سه‌ردانێكی پزیشكی پسپۆڕدا پێوانه‌ی درێژی جه‌سته یان باڵا‌و كێش و چێوه‌ی سه‌ری منداڵه‌كه بكرێت و بخرێته‌سه‌ر چارتێكی تایبه‌ت به گه‌شه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: بۆ زوو ده‌ستنیشانكردنی دواكه‌وتنی گه‌شه‌و باڵا پێویسته ئه‌م پێوانه‌كردنانه به شێوه‌یه‌كی یه‌ك به‌دوای یه‌ك له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه ڕێكبخرێت (واته بینینه‌وه‌ی منداڵه‌كه له چه‌ند سه‌ردانێكی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا). ڕوونیشیده‌كاته‌وه، كاتێك بڕی ئه‌و وزه‌یه‌ی منداڵه‌كه له شیر یان خواردنه‌وه وه‌ریئه‌گرێت وه‌ك پێویست نه‌بێت، ئه‌وا سه‌ره‌تا كێشی داده‌به‌زێت پاشان كاریگه‌ری ده‌كاته‌سه‌ر گه‌شه‌ی باڵا‌و ئینجا چێوه‌ی سه‌ر. وه‌رنه‌گرتنی وزه‌ی پێویستیش بۆ گه‌شه چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، له‌وانه: *كه‌می وزه به‌هۆی نه‌گونجانی شیر یان جۆری خواردنه‌وه. *هان نه‌دان و گرنگی پێنه‌دانی منداڵ بۆ خواردن. *ئه‌و منداڵانه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نیان هه‌یه بۆ نموونه (لاوازی دڵ) جه‌سته‌یان پێویستی به بڕێكی زیاتری وزه هه‌یه بۆ گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروست. خاك - ئا/ مه‌ليك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure