5/10/2021 03:32 PM

لەناوچوونی پەڵە پێستییەکان بە شووشەیەک رۆن

میسرییە دێرینەکان یەکەم کەسانێک بوون کە لە 3000 سال بەر لە زایینەوە رۆنی رووەکیان بە مەبەستی پزیشکی، خواردن و شتی لەم چەشنە بەکار هێناوە. بەکارهێنانی رۆنە رووەکییەکان کۆمەڵێک سوودی بۆ پێست هەیە، بۆ نموونە هەندێکیان بۆ چارەسەر و لەناوبردنی پەڵە پێستییەکان بەکار دێن. لەدرێژەدا ئاماژە بە سوودەکانی چەند جۆر رۆنی رووەکی بۆ پێست دەکەین.

رۆنی داری چا: ئەم رۆنە بۆ بەرگیری و چاککردنەوی خێرای پەڵە یان برین زۆر کاریگەرە. ئەم رۆنە بەکتریای پەیوەندیدار لەگەڵ پەڵە و برینی پێستی لەناو دەبات. کاتێک برینەکان چاک دەبنەوە بەڵام چەند پەڵەی ڕەشی لەسەر دەمێنێتەوە، رۆنی ناوکی ترێ ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات.

رۆنی بەیبوون: ئەم رۆنە خاوەنی مادەیەکی سروشتیی ناوازەیە بە ناوی ئازۆلێن کە هۆکارە بۆ ئارامیی و نوێ بوونەوەی خانەکان، کەوابوو ئازارە پێستییەکان کەم دەکاتەوە. ئازۆلێن دژە ورووژان و ئەنتی‌ئۆکسیدەنتە کە بەرگیری لە تێکچوونی پێست لە دۆخە سترێس‌هێنەکاندا دەکات.

رۆنی زەردەچێوە: کۆرکۆمین مادەیەکە کە لە پێکهاتەی زەردەچێوەدا هەیە و تایبەتمەندیی دژە ورووژانی هەیە. پزیشکانی ئایووردا بۆ بەرگیری لە پەڵە پێستییەکان و ئاگاداری کردن لە پێکهاتەی پێست بە گشتی، ئەم رۆنە بەکار دێنن. دەگوترێ ئەم رۆنە «مێلامین» کە هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی پەڵە پێستییەکانە، هاوسەنگ دەکات.

رۆنی رۆزماری: رۆنی گیای رۆزماری بۆ لەناوبردنی پەڵە رەشە پێستییەکان زۆر باشە چونکە سووڕی خوێن زیاد دەکات. ئەم رۆنە هەروەها جۆرێک دژەهەوکردووییە کەوابوو بەرگیری لە گەشەی ئەو بەکتریانە دەکات کە هۆکاری دروستبوونی پەڵەی پێستین.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved